به‌ڤیدیۆ.. له رووداوێكی هاتوچۆدا چوار كه‌سی گیانیان له ده‌ستدا
وێنەکە لە ڤیدیۆکە وەرگیراوە
وێستگه نیوز ـ هەستیار
له رووداوێكی هاتوچۆدا له‌سه‌ر رێگای چەمچەماڵ - تەکیە، چوار كه‌س گیانیان له ده‌ستدا و چواری دیکەش برینداربوون، رووداوه‌كه‌ش له جۆری پێكدادان بوو.
كاروان حه‌مه سدیق، وته‌بێژی هاتوچۆی سلێمانی، به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: كاتژمێر نۆی به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 18ی ئه‌یلولی 2018، له‌سه‌ر رێگای سه‌ره‌كی چه‌مچه‌ماڵ بۆ ته‌كیه، دوو ئۆتۆمبێل به‌یه‌كیاندا كێشاوه، ئۆتۆمبێلێكیان به‌هۆی تیژڕه‌وییه‌وه چووه‌ته سایدی ئۆتۆمبێلی به‌رانبه‌ر و شۆفێره‌كه‌ی و دوو سه‌رنشین گیانیان له ده‌ستداوه.
وتیشی: "له ئۆتۆمبێلی به‌رانبه‌ریش شۆفێره‌كه گیانی له ده‌ستداوه و چوار كه‌سیش له هه‌مان ئۆتۆمبێلدا بریندار بوون".
وته‌بێژی هاتوچۆی سلێمانی ئاشكراشیكرد، هۆكاری رووداوه‌كه به‌هۆی تیژره‌وی و پابه‌ند نه‌بوونه‌وه بووه به رێنماییه‌كانی هاتوچۆوه، هه‌ردوو ئۆتۆمبێله‌كه‌ش ئۆتۆمبێلی باربوون.
PM:02:20:18/09/2018
ئه‌م بابه‌ته 12392
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت