وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ده‌ستپێكی وەرزی خوێندن لە ھەرێمی کوردستان و کەرکوک راگەیاند
وێستگه نیوز ـ
وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی ھەرێم رایگەیاند، "ئاگاداری سەرجەم قوتابیان و خوێندکاران دەکەینەوە دەستپێکی ساڵی خوێندنی (2018 ـ 2019) لە سەرتاسەری ھەرێمی کوردستان و خوێندنی کوردی لە شاری کەرکوک، رۆژی شەممە 22ی ئه‌یلولی 2018 دەبێت".
بەڕێوەبەرایەتی راگەیاندنی وەزارەتی پەروەردەی ھەرێم ھیوای ئەوەی خواستووە خوێندکاران ئەم ساڵی خوێندن بە خۆشی و سەرکەوتوویی تەواو بکەن.
ساڵانە وەزارەتی پەروەردە رۆژی 1ی ئەیلولی وەک دەستبەکاربوونی مامۆستایان و 22ی ئەیلولی وەک دەستپێکی وەرزی نوێی خوێندن دیاری کردووە.
پێشتریش وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، پشووی رۆژانی شه‌ممان هه‌ڵگیراوه‌و ئه‌مساڵ ته‌نیا رۆژانی هه‌ینی پشوو ده‌بێت.
هــ. ر
PM:01:43:18/09/2018
ئه‌م بابه‌ته 5560
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت