كه‌شناسی هه‌رێم: سبه‌ینێ ئه‌گه‌ری نمه باران هه‌یه
وێستگه نیوز ـ
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان باری كه‌شوهه‌واو پله‌كانی گه‌رمای بۆ ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ چوارشه‌ممه 19ی ئه‌یلولی 2018، راگه‌یه‌ند كه به‌م جۆره‌ی خواره‌وه‌یه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی هه‌رێم رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ له شاره‌كانی هه‌رێم و كه‌ركوك ئاسمان ساماڵ ده‌بێت.
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه به‌رزترین پله‌كانی گه‌رما له هه‌ولێر 38، سلێمانی 37، دهۆك 36، كه‌ركوك 40 پله‌ی سه‌دی ده‌بێت.
كه‌شناسی هه‌رێم ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو كه سبه‌ینێ چوارشه‌ممه 19ی ئه‌یلولی 2018، له شاره‌كانی هه‌رێم ئاسمان ساماڵ ده‌بێت له‌گه‌ڵ هه‌ندێ په‌ڵه هه‌ور، هه‌روه‌ك له‌ناوچه شاخاوییه‌كان نیمچه هه‌ور بۆ هه‌وری ته‌واو ده‌بێت، له‌گه‌ڵ ئه‌گه‌ری نمه‌باران له هه‌ندێ ناوچه‌ی جیا جیا.
راشیگه‌یاند: به‌رزترین پله‌كانی گه‌رما له هه‌ولێر 39، سلێمانی 38، دهۆك 37، كه‌ركوك 40 پله‌ی سه‌دی ده‌بێت.
هــ. ر
PM:12:13:18/09/2018
ئه‌م بابه‌ته 98466
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت