کۆمسیۆن ڕازیە لە بانگەشە و دەشڵێت ئامادەکاریی تەواو کراوە بۆ هەڵبژاردن


وێستگە نیوز-

وتەبێژی کۆمسیۆن ڕایگەیاند ڕازین لەئاستی بانگەشەی ئەمجارە و ئامادەکاری تەواویشیان کردووە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژادن.

شیروان زرار وتەبێژی کۆمسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردن و ڕاپرسی هەرێم بە وێستگە نیوزی ڕاگەیاند "بە بەراورد بە هەڵبژاردنەکانی پێشوو بانگەشە لە ئاستێکی باشدایە و کەمترین سەرپێچی ئەنجامدراوە ئەوەش دەگەڕیتەوە بۆ ڕێنمایی و سزاکانی کۆمسیۆن".

وتەبێژەکەی کۆمسیۆن وتیشی "بەپێی ئەو پلانەی دامانناوە ئامادەکاریەکان بەڕێوەدەچن و کۆمسیۆن پابەندە بەو کاتەی بۆی دیاریکراوە و بەشێکی زۆری ئامادەکاریەکانیش تەواوبوون".

لەبارەی تۆماری دەنگدەرانەوە شیروان زرار وتی "تۆمارێکی باش ئامادەیە و ناوی دەنگدەرانی تایبەتمان جیاکردوەتەوە کە نزیکەی 170 هەزار دەنگدەر دەبێت لە کاتێکدا لە هەڵبژاردنەکانی پێشودا زیاتربوون لە 240 هەزار دەنگدەر".

ئەوەش لەکاتێکدایە لایەنە سیاسیەکان پێشتر گومانیان هەبوو لە پاکیی تۆماری دەنگدەران و بانگەشەی ئەوام دەکرد ناوی دوبارە و وەهمی و مردووی تێدایە.

ب.ع


AM:11:52:18/09/2018


ئه‌م بابه‌ته 1204 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو