هادی عامری کشانەوەی خۆی لە خۆکاندیدکردن بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران راگەیاند

‌ھادی عامری

وێستگه‌ نیوز ـ
هادی عامری سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح کشانەوەی خۆی لە خۆکاندیدکردنی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی عیراق راگەیاند.


هادی عامری، سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، "کۆتاییمان بە گوشاری دەرەکی هێنا و عیراقییەکان بەتووندی دەستوەردانی ئەمریکایان رەتکردەوە".  

ھادی عامری راشیگەیاند: "حەزدەکەم کشانەوەم لە خۆکاندیدکردن بۆ پۆستی سەرۆکی حکومەت بە گەلی عیراق رابگەیەنم، بۆ ئەوەی دەرگا لەبەردەم گفتوگۆی جدی لایەنەکان واڵابکەم، بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆکی حکومەت".

وتیشی، "لە چەند رۆژی رابردوو لە بەردەم لایەنە سیاسییەکان کشانەوەم راگەیاندووە، ئەمڕۆش بە فەرمی ئەوە عیراقییەکانی رادەگەیەنم".

ھەر بەوتەی خۆی، وەکو پێشوو لە سەنگەری بەرگری لە ھاوڵاتیان دەمێنیتەوە، وەک چۆن لە گۆڕەپانی جەنگ خەباتی کردووە، لە گۆڕەپانی ئاوەدانکردەوە و بنیادنانیش بەردەوام دەبێت.

عامری سەبارەت بە پۆستی سەرۆک کۆماریش وتی، ھیچ دەقێکی دەستووری نییە پۆستی سەرۆک کۆمار بدات بە کورد.

کشانەوەی ھادی عامری لە کێبڕکێی پۆستی سەرۆکی حکومەتی نوێی عیراق لە کاتێکدایە، ئاسۆیەک بەدی دەکرێت لە رێککەوتنی لایەنەکان لەسەر پێکھێنانی حکومەت و پڕکردنەوەی پۆستە سیادییەکان.


AM:10:09:18/09/2018


ئه‌م بابه‌ته 2732 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت