کۆمەڵی ئیسلامی بۆ ئارام قادر و هاوڕێکانی: دەرگامان واڵایە بۆ گەڕانەوەتان


وێستگە نیوز-

ئەندامێکی ئەنجومەنی سیاسی کۆمەڵ دەسپێشخەریەک ئاراستەی ئارام قادر و ئەو سیاسیانەی تر دەکات کە لە کۆمەڵەوە چوونە ناو هاوپەیمانی و دەڵێت دەرگامان واڵایە بۆ گەڕانەوەتان.

عەبدولستار مەجید ئەندامی ئەنجومەنی سیاسی کۆمەڵی ئیسلامی لە نوسینێکدا ڕایگەیاندووە" لە هەرشوێنێکن و هاوپەیمانیی هەر دۆخێکی تایبەتی هەیە، نەکەن دەست لە خەونی گۆڕانکاریی و چاکسازیی هەڵبگرن، ئەگەر بڕیارێکی حزبیی هەیە بۆ بایکۆتی هەڵبژاردن، ئەوە با کارنەکاتە سەرتان و دەست لەو مافەتان هەڵمەگرن ".

لە نوسینەکەیدا ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی سیاسی کۆمەڵ ئاماژەی بەوەکردووە "دەرگای کۆمەڵ وەک هەمیشە بۆ ئێوەمانان کراوەیە و وەک جاران خۆتان بە خاوەن ماڵ بزانن".

لە کۆتایی نوسینەکەیدا عەبدولستار مەجید جەختیکردوەتەوە "وەک هەمیشە برا و هاوڕێ و دۆست و پشتیوانی یەکین ماڵ ماڵی خۆتان و ئێمەش برا و کەسی ئێوەین".

ئەوەش لەکاتێکدایە دوێنێ سەرچاوەیەک بە وێستگە نیوزی ڕاگەیاند بەرهەم ساڵح بڕیاری کۆتایی داوە و ئەمڕۆ بە یەکجاری دەگەڕێتەوە ناو یەکێتی نشتیمانی کوردستان و ئەندامانی حزبەکەی سەرپشک کردووە لەناو هاوپەیمانی بمێننەوە یان لەگەڵدا بگەڕێنەوە ناو یەکێتی.


AM:09:29:18/09/2018


ئه‌م بابه‌ته 4464 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو