بە وێنە... ئاهەنگی پشتیوانی لیستی گۆڕان لە سلێمانی
وێستگە نیوز-
لە سلێمانی بزوتنەوەی گۆڕان ئاهەنگی سەرخستنی
لیستەکەی سازکرد و کورێکی کۆچکردوو نەوشیروان مستەفا زیاترین دەرکەوتنی هەبوو لە
ئاهەنگەکەدا.
ئێوارەی دوێنێ دوشەممە لە مەکۆی سەرەکی
بزوتنەوەی گۆڕان لە سلێمانی ئاهەنگی پشتیوانی لیستی گۆڕان بەڕێوەچوو و تێێدا جەماوەرێکی
زۆری بزوتنەوەکە ئامادەبوون.
لە ئاهەنگەکەدا سەرەڕای کاندیدان و سەرۆک
لیستی بزوتنەوەکە، چیا نەوشیروان مستەفا دەرکەوتنی هەبوو و جەماوەرێکی زۆر
پێشوازیان لێكرد.
ئاهەنگەکە تا درەنگانێکی شەوی خایاند و تێێدا
جگە لە وتنەوەی دروشم و پێشکەشکردنی وتار چەند گۆرانییەکیش پێشکەش بەئامادەبوان
کرا.
AM:09:03:18/09/2018
ئهم بابهته 3648
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت