"لە کەلتوری بەعسەوە بەجێماوە"
کاندیێکی نەوەی نوێ وەڵامی زمان بڕێنەکە دەداتەوە
وێستگە نیوز-
کاندیدێکی نەوەی نوێ وەڵامی ژنەکاندیدەکەی
پارتی دایەوە کە وتبوی "زمانتان دەبڕین" و دەڵێت ئەوە کەلتوری بەجێماوی
بەعسە.
مەم بورهان قانع کاندیدی نەوەی نوێ بۆ
پەرلەمانی کوردستان لە نوسینێکدا ڕایگەیاندووە "دەبێت
ئەولەویەتی كاركردن لە پەرلەمان دا، خزمەتكردنی هاونیشتمانیان و باشكردنی ژیان و
گوزەرانیان بێت، نەك تۆڵەكردنەوەی شەخسیی و حزبیی".
قانع نوسیویشیەتی "بەداخەوە زمان بڕێن لە كولتوری بەعسەوە
بەجێمابێت و لەماوەی 27 ساڵدا ئەم حکومەتە بەو ئەقڵیەتە کاری کردووە".
ئەوەش لەکاتێکدایە دوێنێ کاندیدێکی پارتی ڕایگەیاندبوو
"كاتێك چوومه
په‌رله‌مان ئه‌بێت زمانی هه‌موو ئه‌و ده‌مدرێژانه ببڕم كه هه‌وڵده‌ده‌ن
بچووكترین هه‌ڵوێستی پارتی كه‌مبكه‌نه‌وه".
AM:08:36:18/09/2018
ئه‌م بابه‌ته 2444
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت