ئه‌مڕۆ مووچه‌ی ئه‌م دوو وه‌زاره‌ته دابەش دەکرێت
دابەشکردنی مووچە خێراتر دەکرێت
وێستگه نیوز ـ هه‌ستیار
به‌پێی سه‌رچاوه‌یه‌كی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێم، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 18ی ئه‌یلولی 2018، مووچەی دوو وەزارەت دابەش دەکرێت.
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی ھەرێمی کوردستان به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: ئه‌مڕۆ سێشەممە وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان و وەزارەتی ئەوقاف مووچه وه‌رده‌گرن.
هاوكات سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، پاره‌كه‌ی به‌غدا كه بڕی 317 ملیار دیناره بۆ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران گه‌یشتووه‌ته هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مه‌ش واده‌كات دابه‌شكردنی مووچه خێراتر بكات، له چەند رۆژی داھاتوودا مووچەی ئەو وەزارەت و فەرمانگانە دابەش دەکرێن کە کەوتوونەتە لیستی دووەمی مووچەوە.
مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان به دوو خشته دابه‌شده‌كرێت، خشته‌ی یه‌كه‌م بریتیه له 378 ملیار دینار كه وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان ده‌یداته وه‌زاره‌تی دارایی بۆ ئه‌وه‌ی مووچه‌ی پێ بدات، خشته‌ی دووه‌م له‌و بودجه‌یه ده‌درێت كه به‌غدا بۆ هه‌رێمی كوردستانی ره‌وانه ده‌كات و بڕه‌كه‌ی 317 ملیار دیناره.
AM:08:34:18/09/2018
ئه‌م بابه‌ته 25754
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت