به‌وێنه..داعش چه‌كی ئیسرائیلی به‌كارهێناوە
وێستگه نیوزـ
هێزه‌كانی رژێمی سوریا به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌یان ده‌ستكه‌وت كه رێكخراوی داعش له‌كاتی شه‌ڕی ناوخۆی سوریادا چه‌كی ئیسرائیلیی به‌كارهێناوه.
سایتی
سپۆتینك-ی روسیا له راپۆرتێكدا ئاشكرایكردوه كه ئه‌و چه‌كانه له‌میانی كێوماڵكردنی ناوچه رزگاركراوه‌كانی ژێر ده‌ستی گروپه چه‌كداره‌كان دۆزراونه‌ته‌وه و چه‌ندین جبه‌خانه‌ی ئاشكراكردوه كه چه‌كی وڵاتانی خۆرئاوا و ئیسرائیلی تێدا بووه.
له یه‌كێك له پڕۆسه‌كانی كێوماڵكردن له حه‌وزی یه‌رموك كه ده‌كه‌وێته ه‌رتی خۆرئاوای ریفی پارێزگای درعا، سوپای رژێمی سوریا ده‌ستی به‌سه‌ر بڕێكی زۆر له چه‌كی قورس و سوك و ئار بی جی و موشه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیدا گرتوه، له‌نێو ئه‌و چه‌كانه‌شدا هه‌ندێكیان دروستكراوی ئیسرایئل بوون.
سایتی سپۆتینك ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كه ئه‌مه یه‌كه‌مجار نییه سوپای رژێمی سوریا ده‌ستبه‌سه‌ر جبه‌خانه‌ی چه‌كی بیانی له وڵاته‌كه‌یدا ده‌گرێت، به‌تایبه‌ت له شاری درعا، له‌مانگی حوزه‌یرانی رابرودشدا چه‌ندین پارچه چه‌كی دروستكراوی ئه‌مریكا له جبه‌خانه‌یه‌كدا دۆزرانه‌وه كه موشه‌كی دژه تانكی تێدا بووه.
مانگی رابردوو ده‌سته‌ی ئه‌ركانی سوپای روسیا ئاشكرایكرد كه رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د پارێزگاكانی درعا و قنێتره و سوه‌یدا-ی كۆنتڕۆڵكرده‌وه و به هاوكاریی ناوه‌ندی ئاشته‌وایی روسیا چه‌كدارانی قایل كرد چه‌كه‌كانیان دابنێن و دوو بژارده‌ی خسته به‌رده‌میان، یان به‌ره‌و شاری ئیدلب بڕۆن، یان بچنه به‌ره‌ی جه‌نگ دژبه داعش و گروپه چه‌كداره‌كانی دیكه.
PM:03:29:17/09/2018
ئه‌م بابه‌ته 2404
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت