قوباد تاڵه‌بانی: ئه‌وانه‌ی به‌ڵێنی زۆریانداوه له كرداردا هیچیان بۆ نه‌كرا
وێستگه نیوز ـ
قوباد تاڵه‌بانی، سه‌رۆكی لیستی یه‌كێتی بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان له كه‌رنه‌ڤاڵی یه‌كێتی له كۆیه رایگه‌یاند، ئه‌وان له‌كاتی قه‌یرانی داراییدا خۆیان له به‌رپرسیارێتی ده‌رنه‌كرد و شانیان دایه به‌ر باره لاره‌كه‌ی حكومه‌ت و نه‌هێڵن بكه‌وێت.
قوباد تاڵه‌بانی وتیشی: "رۆژ به رۆژ دۆخی دارایی باشتر ده‌بێت و كار ده‌كرێت بۆ نه‌هێشتنی یه‌كجاره‌كی پاشه‌كه‌وتی مووچه".
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 17ی ئه‌یلولی 2018، لیستی 105ی یه‌كێتی له كۆیه كه‌رنه‌ڤاڵێكی جه‌ماوه‌ری بۆ ناساندنی كاندیده‌كان و خستنه‌ڕووی به‌رنامه‌ی لیسته‌كه‌ی بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان رێكخرا.
قوباد تاڵه‌بانی، سه‌رۆكی لیستی 105ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان وتارێكی پێشكه‌شكردو رایگه‌یاند: "ئه‌و شه‌وه‌ی كه سه‌رۆك مام جه‌لال نه‌خۆشكه‌وت عیراق و كوردستان نه‌خۆشكه‌وت و توشی گرفتبوو، سه‌رۆك مام جه‌لال جێی هێشتین، به‌ڵام ئێوه‌و ئێمه‌و كۆییه‌كان رێبازه‌كه‌ی مام جه‌لالین".
وتیشی: "هه‌میشه سه‌رۆك مام جه‌لال ده‌یوت دڵم له كۆیه لێده‌دات، بۆئه‌وه‌ی پارێزه‌ری رێبازه‌كه‌ی سه‌رۆك مام جه‌لال بین و په‌یڕه‌وی سیاسه‌تی سه‌رۆك مام جه‌لال ده‌كه‌ین له پێناو ده‌سته‌به‌ركردنی داهاتوویه‌كی باشتر بۆ هه‌رێمی كوردستان".
قوباد تاڵه‌بانی وتیشی: "ئه‌وانه‌ی به‌ڵێنی زۆریانداوه له كرداردا هیچیان بۆ نه‌كرا، بۆیه كاتێك هه‌رێمی كوردستان رووبه‌ڕووی كێشه‌و قه‌یران بووه‌و ئه‌وان له حكومه‌ت كشانه‌وه‌و ئێمه‌یان به‌ته‌نها به‌جێهێشت، خۆشیان له به‌رپرسیارێتی دزییه‌وه".
سه‌رۆكی لیستی یه‌كێتی راشیگه‌یاند: "رووداوه‌كانی رابردوو سه‌لماندیان تاكه به‌دیلی یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان ته‌نها یه‌كێتییه‌كی به‌هێزه، بۆیه پێویسته له‌سه‌رمان یه‌كێتی سه‌ربخه‌ین بۆ نوێبوونه‌وه‌و بنیاتنانی كوردستانێكی به‌هێز بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی ئارامی .. خزمه‌ت .. هه‌لی كار بۆ خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان".
راشیگه‌یاند: "ده‌مانه‌وێت ئابوری كوردستان به‌هێزبكه‌ین ئه‌ویش به‌وه‌ی كه دووركه‌وینه‌وه، له یه‌ك سه‌رچاوه‌یی داهات و له‌پشت به‌ستن به نه‌وت به‌ته‌نها، په‌ره به كه‌رتی كشتوكاڵ و كه‌رته‌كانی پیشه‌سازیی بده‌ین، كه ئه‌مه‌ش سه‌دان هه‌لی كار بۆ هاووڵاتییان ده‌ڕه‌خسێنێت كه ئه‌مه‌ش ته‌نها به یه‌كێتی ده‌كرێت".
قوباد تاڵه‌بانی، وتیشی: "به خوێنی پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كانی یه‌كێتی كوردستان پارێزراوه، بۆیه وه‌ك یه‌كێتی له كۆیه‌وه مه‌شخه‌ڵی سه‌ركه‌وتنی یه‌كێتی راده‌گه‌یه‌نین، ئه‌مه‌ش به ده‌نگی ئێوه‌ده‌بێت كه له 30ی 9 بچنه سه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدان و ده‌نگ به لیستی 105ی یه‌كێتی و كاندیده‌كانی بده‌ن".
AM:11:58:17/09/2018
ئه‌م بابه‌ته 2036
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت