هێمن هه‌ورامی: پارتی حزبی سه‌رتاسه‌ری كوردستانه و ناوچه‌گه‌ری ره‌تده‌كاته‌وه
وێنەکە لە ڤیدیۆکە وەرگیراوە
وێستگه نیوز ـ
هێمن هه‌ورامی، سه‌رۆكی لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان له هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی حزبه‌كه‌ی له قه‌ره‌داغ، رایگه‌یاند، پارتی حزبی سه‌رتاسه‌ری كوردستانه و ناوچه‌گه‌ری ره‌تده‌كاته‌وه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 17ی ئه‌یلولی 2018، هێمن هه‌ورامی، سه‌رۆكی لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له كاندیده‌كانی سنووری پارێزگای سلێمانی، ناوچه‌ی قه‌ره‌داغی به‌سه‌ر كرده‌وه.
هێمن هه‌ورامی، سه‌رۆكی لیستی پارتی وتی: "هه‌رێمی كوردستان به‌وه ده‌پارێزرێت ده‌ستوورێكی هاوچه‌رخی هه‌بێت، یه‌كێتی خاكی هه‌رێم بپارێزێت، بۆ ئه‌وه‌ی پرۆسه‌ی دیموكراسی له كوردستان وه‌ك خۆی به‌ڕێوه‌بچێت، نه‌ك له‌به‌ر باڵباڵێن و ماڵ ماڵێنی ئه‌م حزب و ئه‌و حزب له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له هه‌ڵبژاردن ده‌ترسن داوای دواخستنی هه‌ڵبژاردن و ئه‌نجام نه‌دانی بكه‌ن".
وتیشی: "كه‌سانێك بیانه‌وێت یه‌كێتی خاكی هه‌رێمی كوردستان بخه‌نه ژێر مه‌ترسیه‌وه، كه‌سانێك بیانه‌وێ قه‌واره‌ی هه‌رێم به‌ره‌و له‌ناوبردن ببه‌ن، ده‌ستوور رێگر ده‌بێت له‌به‌رده‌میان".
راشیگه‌یاند: ئێمه وه‌ك خه‌ڵكی تر نین به‌ڵێنی ناوه‌رۆك به‌تاڵ بده‌ین، پارتی حزبی به‌رپرسیارێتییه و به‌ڵێنێك نادا جێبه‌جێی نه‌كات".
هێمن هه‌ورامی راشیگه‌یاند: "هه‌رچی ده‌ستكه‌وت له كوردستان هه‌یه پارتی به ده‌ستی هێناوه، هه‌ر له دامه‌زراندنی شۆڕشی ئه‌یلول و گوڵان و به‌رنامه‌ی راپه‌ڕین و چه‌سپاندنی فیدراڵیه‌ت و ره‌تكردنه‌وه‌ی فیدرالیه‌تی پارێزگاكان، ئه‌مانه هه‌مووی پارتی پشكی شێری هه‌بوه تیایاندا".
وتیشی: "له ساڵی 2004 و 2005 له سلێمانی ئاڵای به‌عس هه‌ڵكرابوه‌وه، به‌ڵام پارتی به فه‌رمانی بارزانی، ئاڵای به‌عسی له سلێمانی داگرت و ئاڵای كوردستانی هه‌ڵكرد".
هــ. ر
AM:10:35:17/09/2018
ئه‌م بابه‌ته 2172
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت