ژنه كاندیدێكی گۆڕان: ده‌نگه‌كانمان زیاد ده‌كات
ئامینە عەزیز
وێستگه نیوز ـ هه‌ستیار
ژنه كاندیدێكی لیستی گۆڕان بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ڵێت، به‌ده‌مه‌وه هاتنی خه‌ڵك بۆ لیسته‌كه‌یان زۆر باشه‌و رێژه‌ی ده‌نگه‌كانیان زیاد ده‌كات.
ئامینه عه‌زیز، كاندیدی ژماره 66ی لیستی گۆڕان بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: پێشبینی ده‌كه‌ن ژماره‌ی ده‌نگه‌كانیان له چاو هه‌ڵبژاردنی 2013 زیاد بكات.
وتیشی: "به ده‌مه‌وه هاتنی خه‌ڵكی بۆ بانگه‌شه‌ی لیسته‌كه‌مان له ئاستێكی باشدایه‌و تا دێت جۆش و خرۆشی زیاتریش به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت".
ئه‌و كاندیده‌ی گۆڕان ئاشكراشیكرد، له رۆژانی داهاتوودا سه‌ردانه‌كانیان بۆ ناو خه‌ڵك و شوێنه گشتییه‌كان زیاتر ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی وا له خه‌ڵكی بكه‌ن به‌شداری له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردندا بكه‌ن.
بڕیاره 30ی ئه‌یلولی 2018، هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌نجام بدرێت، له رۆژی 11ی ئه‌م مانگه‌شه‌وه بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن ده‌ستیپێكردووه.
AM:08:50:17/09/2018
ئه‌م بابه‌ته 6604
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت