به‌سره..خۆپیشانده‌ران داوا ده‌كه‌ن پارێزگاره‌كه‌یان بكرێته سه‌رۆك وه‌زیران
وێستگه نیوزـ
سه‌دان هاوڵاتیی پارێزگای به‌سره خۆپیشاندانێكی هێمانانه‌یان بۆ پشتیوانیكردن له كاندیدكردنی ئه‌سعه‌د عیدانی، پارێزگاری به‌سره سازكرد بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران.
خۆپشانده‌رانی به‌سره له شه‌قامی كۆڕنیش گردبونه‌وه و دژایه‌تیی خۆیان بۆ ده‌ركردنی فه‌رمانی ده‌ستگیركردن بۆ ئه‌سعه‌د عیدانی، پارێزگاری به‌سره ده‌ربڕی كه له‌لایه‌ن دادگایه‌كی پارێزگای دیاله و له‌سه‌ر سكاڵای جاسم سه‌عدی، فه‌رمانده‌ی پێشووی پۆلیسی به‌سره ده‌ركراوه.
خۆپیشانده‌ران راشیانگه‌یاند كه ئه‌و سكاڵایه‌ی فه‌رمانده‌ی پێشووی پۆلیسی به‌سره بێ بنه‌مایه و پشتیوانیی خۆشیان بۆ ئه‌وه ده‌ربڕی ئه‌سعه‌د عیدانی، پارێزگاری به‌سره خۆی بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتوی عیراق كاندید بكات.
دوای ده‌ركردنی فه‌رمانی ده‌ستگیركردن بۆی، ئه‌سعه‌د عیدانی، پارێزگاری به‌سره رایگه‌یاندوه كه دۆسیه‌ی گه‌نده‌ڵی و تۆماری ده‌نگیی ئه‌وتۆی لایه كه پشتڕاستی ده‌كه‌نه‌وه جاسم سه‌عدی، به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی پێشووی پارێزگاكه له وه‌رگرتنی به‌رتیل له هه‌ندێك ئه‌فسه‌ری پۆلیس تێوه‌گلاوه.
ئه‌سعه‌د عیدانی ئاماده‌یی خۆشی ده‌ربڕی بچێته به‌رده‌م دادگا و ئه‌و به‌ڵگانه‌یان پێشكه‌ش بكات كه به‌ڕێوه‌به‌ری پێشووی پۆلیسی به‌سره تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن و رایگه‌یاند كه متمانه‌یه‌كی زۆری به دادگاكانی عیراق هه‌یه.
پارێزگاری به‌سره راشیگه‌یاندوه كه پیش‌تر وه‌زیری ناوخۆ و سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی له گه‌نده‌ڵییه‌كانی جاسم سه‌عد ئاگادار كردوه‌ته‌وه، به‌ڵام هیچ رێوشوێنێك به‌رامبه‌ری نه‌گیراوه‌ته‌به‌ر، دواجار كه دۆسیه‌كه له به‌رده‌م رای گشتی له دانیشتنه‌كه‌ی په‌رله‌ماندا ئاشكرا بوو، ئینجا به‌ڕێوه‌به‌ری پێشووی پۆلیس به تۆمه‌تی ناوزڕاندن سكاڵای له‌سه‌ر تۆمار كردوه.
پێشتر میدیا عیراقییه‌كان بڵاویانکردوە كه له‌سه‌ر سكاڵای جاسم سەعدی، فه‌رمانده‌ی پێشووی پۆلیسی پارێزگاكه، دادگایه‌كی پارێزگای دیاله فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی بۆ پارێزگاری به‌سره دەرکردوە.
له فه‌رمانه‌كه‌دا كه دادگای تێهه‌ڵچونه‌وه‌ی سه‌ربه ئه‌نجومه‌نی باڵای داد ده‌ریكردوه، ئه‌سعه‌د عیدانی، پارێزگاری به‌سره به مادده‌ی 433ی یاسای سزادانی عیراقی تۆمه‌تباركراوه كه تایبه‌ته به ناوزڕاندان.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه له 8ی ئه‌یلولدا وه‌زاره‌تی ناوخۆی عیراق و فه‌رمانده‌ی پێشوی پۆلیسی به‌سره سكاڵایه‌كیان به تۆمه‌تی ناوزڕاندن له‌دژی ئه‌سعه‌د عیدانی، پارێزگاری به‌سره بۆ دادگا به‌رزكردبوه‌وه.
PM:06:39:16/09/2018
ئه‌م بابه‌ته 1661
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت