یۆنامی پیرۆزبایی هه‌ڵبژاردنی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی عیراق ده‌كات
وێستگه نیوزـ
نێرده‌ی تایبه‌تی سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عیراق ناسراو به (یۆنامی) پیرۆزبایی له هه‌ڵبژاردنی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌ره‌له‌مانی عیراق ده‌كات كه له دوو دانیشتن‌دا هه‌ڵبژێردرا.
یان كۆبیچ، نێرده‌ی تایبه‌تی سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عیراق ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 16ی ئه‌یلویلی 2018، به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه و پێشوازیی له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عیراق و هه‌ردوو جێگره‌كه‌ی كرد و رایگه‌یاند كه "نێرده‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ هاریكاری عیراق چاوی بڕیوه‌ته كاركردن له‌گه‌ڵ سه‌ركردایه‌تیی تازه‌ی په‌رله‌مان و ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و ئاماده‌یه بۆ پێشكه‌شكردنی هه‌ر جۆره هاوكارییه‌ك كه لێی داوابكرێت."
یان كۆبیچ پێزانینی خۆشی بۆ ماندووبوونی به ته‌مه‌نترین ئه‌ندام ده‌ربڕی كه سه‌رۆكایه‌تیی دانیشتنه‌كه‌ی كرد و وێڕای ده‌ستخۆشی كردن له ئه‌ندامان له هه‌ستكردنیان به به‌رپرسیاره‌تی له كاتی كێبڕكێكردنیان له‌سه‌ر پۆسته‌كانی سه‌رۆكایه‌تی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران.
یان كۆبیش له هه‌مان كاتیش‌دا نیگه‌رانیی قوڵی خۆی ده‌ربڕی سه‌باره‌ت به نه‌گه‌یشتنی ئافره‌تانی شیاو و شایسته به ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان، هەربۆیە هانی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان و سه‌ركرده سیاسییه‌كانیشی دا به‌ڵێنه‌كانیان جێبه‌جێ بكه‌ن و ئافره‌تان بۆ پێگه‌ی سه‌ركردایه‌تیی دیكه هه‌ڵبژێرن له په‌رله‌مان بۆ پۆسته وه‌زاریه‌كان و پۆسته باڵاكانی تر له حكومه‌تی ئاینده‌دا.
داواشی له هێز و فراكسیۆنه سیاسییه‌كان كرد كه به خێرایی به‌ره‌و پێش بچن و پابه‌ندی واده ده‌ستوورییه‌كان بن له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆمار و ئینجا سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و دواتریش پێكهێنانی حكومه‌تێكی نیشتمانی پشتگیر بۆ چاكسازی و به‌ده‌ر له تایفه‌گه‌ری كه پشت ببه‌ستێت به هاریكاری و هاوبه‌شی له نێوان پێكهاته و توێژه جیاجیاكانی عیراق دوور له به‌شبه‌شێنه‌ی تایه‌فه‌گه‌ری و گه‌نده‌ڵی.
نێرده‌ی یۆنامی جه‌ختیشیكردوه‌ته‌وه كه حكومه‌تێك به‌م مه‌رجانه ده‌توانێت متمانه‌ی هاوڵاتیان به‌ده‌ست بهێنێته‌وه كه خێرایی كار بۆ به‌دیهاتنی خواسته‌كانیان بكات، ئه‌وه‌ش باشتركردنی خزمه‌تگوزارییه گشتییه‌كان و ده‌سته‌به‌ركردنی ده‌رفه‌تی كار و گه‌شه‌پێدان و چاكسازیی ئابوریی پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی عیراق و زامنكردنی رێزگرتنی ته‌واو له سه‌روه‌ری و سه‌ربه‌خۆیی.
PM:05:16:16/09/2018
ئه‌م بابه‌ته 972
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت