دانیشتنی په‌رله‌مانی عیراق بۆ دوو هه‌فته‌ی دیكه دواخرا
وێستگه نیوزـ
محه‌مه‌د حه‌لبوسی، سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی په‌رله‌مانی عیراق دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مانی بۆ 25ی ئه‌یلول دواخست و بڕیاریدا له‌و دانیشتنه‌دا ده‌رگای خۆكاندیدكردن بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار به‌ڕووی لایه‌نه سیاسییه‌كاندا بكاته‌وه.
له دانیشتنه‌كانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 16ی ئه‌یلولی 2018، محه‌مه‌د حه‌لبوسی، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عیراق رایگه‌یاند كه سێشه‌ممه‌ی داهاتووتر 25ی ئه‌یلول ده‌رگای خۆكاندید بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆماری عیراق ده‌كرێته‌وه.
وتیشی كه خۆكاندیدكردن بۆ ئه‌و پۆسته به‌شێوه‌ی ئه‌لیكترۆنی ده‌بێت و ئه‌وه‌ش له رێگه‌ی ئاگادارییه‌كه‌وه كه له پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنیی په‌رله‌مان بڵاوده‌كرێته‌وه.
سه‌رۆكی په‌رله‌مان راشیگه‌یاند كه سبه‌ینێ دووشه‌ممه 17ی ئه‌یلول به‌ره‌و شاری به‌سره به‌ڕێده‌كه‌ون بۆ له نزیكه‌وه ئاگاداربوون له دۆخی ئه‌و شاره.
رۆژی شه‌ممه 15ی ئه‌یلولی 2018 په‌رله‌مانی نوێی عیراق كۆبوه‌وه و تیایدا محه‌مه‌د حه‌لبوسی له پشكی پێكهاته‌ی سوننه به سه‌رۆكی په‌رله‌مان و حه‌سه‌ن كه‌ریم، له پشكی پێكهاته‌ی شیعه به جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆك هه‌ڵبژێردران، یه‌كلاكردنه‌وه جێگری دووه‌م كه له‌پشكی كورده كه‌وته دانیشتنه‌كانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه و تیایدا د.به‌شیر خه‌لیل، كاندیدی پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌ڵبژێردرا.
PM:03:42:16/09/2018
ئه‌م بابه‌ته 2924
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت