نرخی تمه‌ن له مامه‌ڵه‌كانی دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه
وێستگه نیوزـ
دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 16ی ئه‌یلولی 2018، له بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان مامه‌ڵه‌كردن به تمه‌ن-ی ئێرانی به‌رامبه‌ر دینار و دۆلار به‌م جۆره‌ی خواره‌وه بوو.
ره‌وه‌ز ئامانج، له نووسینگه‌ی میرزا بۆ ئاڵوگۆڕی دراو له شاری سلێمانی به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: به‌پێی دوایین مامه‌ڵه‌كانی ئه‌مڕۆ له بازاڕه‌كانی دراو له هه‌رێمی كوردستان كه به تمه‌ن-ی ئێرانییه‌وه كراوه، یه‌ك ملیۆن و 355 هه‌زار تمه‌ن به‌رامبه‌ر 100 دۆلاری ئه‌مریكی بوو.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه نرخی 100 دۆلار به حه‌واڵه، یه‌ك ملیۆن و 397 هه‌زار تمه‌ن بووه و 100 هه‌زار تمه‌نیش به 9 هه‌زار دیناری عیراقی مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كراوه.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه كه به‌یانیی ئه‌مڕۆ له‌كاتی كردنه‌وه‌ی بازاڕ 100 هه‌زار تمه‌ن به‌رانبه‌ر به 10 هه‌زار دینار بوو.
PM:02:14:16/09/2018
ئه‌م بابه‌ته 18329
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت