ده‌نگدانی نهێنی بۆ هه‌ڵبژاردنی جێگری دووه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عیراق ده‌ستی پێكرد
وێستگه نیوز –
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر دانیشتنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق بۆ هه‌ڵبژاردنی جێگری دووه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن ده‌ستی پێكرد.
له دانیشتنه‌كه‌دا په‌رله‌مانتاران ده‌نگ بۆ هه‌ڵبژاردنی جێگری دووه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق كه پشكی كورده ده‌ده‌ن.
هه‌ریه‌ك له به‌شیر حه‌داد په‌رله‌مانتاری پارتی دیموكراتی كوردستان و ئه‌حمه‌دی حاجی ره‌شید په‌رله‌مانتاری كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان كێبڕكێ له‌سه‌ر ئه‌و پۆسته ده‌كه‌ن.
له دانیشتنی دوێنێ شه‌ممه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراقدا محه‌مه‌د حه‌لبوسی به‌سه‌رۆك و حه‌سه‌ن كه‌ریم جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن هه‌ڵبژێردران.
بۆ پۆستی جێگری دووه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نیش، هه‌رسێ په‌رله‌مانتار موسه‌نا ئه‌مین له یه‌كگرتوی ئیسلامی، به‌شیر خه‌لیل له پارتی دیموكراتی كوردستان و ئه‌حمه‌دی حاجی ره‌شید له كۆمه‌ڵی ئیسلامی خۆیان كاندید كرد و پرۆسه‌ی ده‌نگدان ده‌ستی پێكرد.
له ده‌نگدانه‌كه‌دا به‌شیر حه‌داد 152 ده‌نگ و ئه‌حمه‌دی حاجی ره‌شید 45 ده‌نگ و موسه‌نا ئه‌مین 21 ده‌نگیان به‌ده‌ستهێنا و 29 ده‌نگی به‌تاڵ و 22 ده‌نگی پوچه‌ڵیش هه‌بوو.
به‌پێی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مان ده‌بێت جێگری دووه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مان زۆرینه‌ی ده‌نگه‌كان به‌ده‌ست بهێنێت، بۆیه بڕیاربوو جه‌وله‌ی دووه‌م بۆ هه‌ڵبژاردنی جێگری دووه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مان بكرێت، به‌ڵام ده‌نگدان نه‌كرا و دانیشتنه‌كه خرایه ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه.
PM:01:36:16/09/2018
ئه‌م بابه‌ته 1904
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت