حه‌ویجه..داعش هێرشیكرده سه‌ر گوندێك
وێستگه نیوزـ
ئێواره‌ی شه‌وی شه‌ممه 15ی ئەیلولی 2018، چه‌كدارانی داعش هێرشیانكرده‌سه‌ر گوندێكی سه‌ربه قه‌زای حه‌ویجه له باشوری خۆرئاوای كه‌ركوك.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منیی رایگه‌یاند كه چه‌كداره‌كانی داعش په‌لاماری گوندی كه‌فتان جریسات-ی سه‌ربه ناحیه‌ی عه‌باسیان له قه‌زای حه‌ویجه داوه و كارمه‌ندێكی پۆلیس و هاوڵاتییه‌كی مه‌ده‌نییان كوشتووه و ژماره‌یه‌كی دیكه‌شیان بریندار كردوه.
سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كه كه نه‌یویستوه ناوی بهێنرێت راشیگه‌یاندوه كه دوای هێرشه‌كه هێزێكی ئه‌منی گه‌مارۆی ناوچه‌كه‌یان داوه و دوو ته‌رمه‌كه‌یان ره‌وانه‌ی پزیشكی دادی و برینداره‌كانیشیان بۆ نه‌خۆشخانه گواستوه‌ته‌وه.
دوای رزگاركردنه‌وه‌ی ناوچه‌كانی ژێر ده‌ستی داعش، چه‌كدارانی ئه‌و رێكخراوه ناوبه‌ناو هێرش ده‌كه‌نه‌وه سه‌ریان و زۆرجاریش هێزه ئه‌منییه‌كان روبه‌ڕویان ده‌بنه‌وه و شكست به پلانه‌كانیان ده‌هێنن.
AM:12:06:16/09/2018
ئه‌م بابه‌ته 2156
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت