بەڤیدیۆ..ئیسرائیل دیمه‌شقی موشه‌كباران كرد
ساتی بەرپەرچدانەوەی موشەکەکانی ئیسرائیل
وێستگه نیوزـ
میدیاکانی سوریا بڵاویانکردەوە كه ئەمشەو دژه به‌رگرییه‌كانی سەربە سوپای رژێمی سوریا بەرپەرچی هێرشێكی موشه‌كیی ئیسرائیلیان داوەتەوە كه دیمه‌شقی پایته‌ختی کردبوە ئامانج.
لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تیی ئاژانسی هه‌واڵی سانا، زمانحاڵی رژێمی سوریا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبوك بڵاویكردوه‌ته‌وه كه به‌رگرییه ئاسمانییه‌كانی سوپای سوریا له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی دیمه‌شق بەرپەرچی هێرشێكی موشه‌كیی ئیسرائیلیان داوەتەوە.
ئاژانسه‌كه له‌زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ربازی بڵاویكردوه‌ته‌وه "ژماره‌یه‌ك موشه‌كی ئیسرائیل له‌ڕێگه‌ی سیستمی دژه موشه‌كی سوپای سوریاوه ته‌قێندراونه‌ته‌وه، به‌ڵام ژماره‌یه‌كی دیكه‌ی ئه‌و موشه‌كانه به زه‌وی گه‌یشتوون" ببێ ئه‌وه‌ی ئاماژه به زیانه‌كانی موشه‌كبارانه‌كه بكات.
ساتی بەرپەرچدانەوەکە
PM:11:00:15/09/2018
ئه‌م بابه‌ته 11633
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت