كاندیدێكی كۆمه‌ڵ: كورسییه‌كانمان به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو زیاد ده‌كه‌ن
عومر گوڵپی، كاندیدی كۆمه‌ڵی ئیسلامی بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان له سلێمانی
وێستگه نیوز ـ هه‌ستیار
كاندیدێكی كۆمه‌ڵی ئیسی‌لامی بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان له سلێمانی رایگه‌یاند، ژماره‌ی كورسییه‌كانیان زیاد ده‌كات و خه‌ڵكیش پێشوازییه‌كی گه‌رمیان لێده‌كات.
عومر گوڵپی، كاندیدی كۆمه‌ڵی ئیسلامی بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان له سلێمانی به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: "ناتوانم پشبینی ژماره‌ی كورسیه‌كانمان بكه‌م، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئاستی پپاكێتی هه‌ڵبژاردن به‌رز بێت و ژماره‌یه‌كی زۆری خه‌ڵك به‌شداربێت ئه‌وه دڵنیام له‌وه‌ی ده‌نگ و كورسییه‌كانی كۆمه‌ڵ به شێوه‌یه‌كی زۆر زیاد ده‌كه‌ن، به‌تایبه‌ت له چوراساڵی رابردوودا كۆمه‌ڵ به سیاسه‌تێكی واقیعی هه‌بووه و هه‌ڵوێسته‌كانی هه‌ڵقوڵای ویستی خه‌ڵك بووه و هه‌میشه له به‌ره‌ی خه‌ڵك خۆی بینیوه‌ته‌وه".
له باره‌ی ئه‌وه‌ی تا چه‌نده ده‌نگه‌كانیان له لیستی به‌ره‌و ئیسڵاحی یه‌كگرتوو و بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی زیاتر ده‌بێت، كاندیده‌كه‌ی كۆمه‌ڵی ئیسلامی وتی: "ئه‌و لیسته نوێیه‌و ئاسان نییه هیچ پێشبینیه‌كم بۆی هه‌بێت و به‌راوردی بكه‌م به ده‌نگ و سه‌نگی كۆمه‌ڵ، به‌ڵام كۆمه‌ڵ خۆشحاڵه به‌وه‌ی سه‌ركه‌وتنی هه‌ر لیستێك كه ئاو نه‌كات به ئاشی گه‌نده‌ڵیدا".
له باره‌ی پێشوازی خه‌ڵكی له كه‌مپینی بانگه‌شه‌ی لیسته‌كه‌یان، عومه‌ر گوڵپی كه به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێری و گه‌شه‌پێدانی سلێمانی سلێمانیشه ده‌ڵێت: "له ئێستادا كه‌مپینه‌كان و پێشوازی خه‌ڵك له سه‌ره‌تادایه و ئه‌وه‌ی من ئاگاداربم به‌هۆی هه‌ڵوێست و كار‌و خزمه‌ته‌كانی رابردوومان خه‌ڵك پێشوازییه‌كی گه‌رممان لێده‌كات، هیوادارم له رۆژانی ئاینده‌دا باشتر بتوانین بڕوا به خه‌ڵك بهێنین بۆ به‌شداری هه‌ڵبژاردن".
بڕیاره رۆژی 30ی ئه‌یلولی 2018، هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان به‌ڕێوه‌بچێت و له 11ی ئه‌م مانگه‌شه‌وه بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن بۆ لیست و قه‌واره‌كان ده‌ستیپێكردووه.
PM:09:54:15/09/2018
ئه‌م بابه‌ته 3176
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت