فالح حه‌زعه‌لی، په‌رلمانتاری پارێزگای به‌سره دوای دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مان رایگه‌یاند كه له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د حه‌لبوسی، سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی خولی چواره‌می په‌رله‌مانی عیراق رێككه‌وتن كراوه كه یه‌كه‌م دانیشتنی په‌رله‌مان له به‌سره ساز بكرێت.
خه‌زعه‌لی له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئه‌و رێكه‌وتنه‌ی ئاشكراكردوه و وتویه‌تی كه وه‌فدێك له ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان و هه‌ر په‌رله‌مانتارێكیی به‌سره كه بخوازێت سه‌ردانی به‌سره ده‌كه‌ن و له نزیكه‌وه له واقعی به‌سره ده‌ڕوانن و گوێی له داواكاریی خه‌ڵكه‌كه‌ی ده‌گرن.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 15ی ئه‌یلولی 2018، په‌رله‌مانی عیراق دانیشتنێكی بۆ هه‌ڵبژاردنی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان سازكرد و تیایدا محه‌مه‌د حه‌لبوسی په‌رله‌مانتاری پارێزگای ئه‌نبار و له كوتله‌ی "حه‌ل"ی پێهاته‌ی سوننه به سه‌رۆكی په‌رله‌مان و حه‌سه‌ن كه‌ریم، په‌رله‌مانتاری كولته‌ی سائیرون، به سه‌رۆكایه‌تیی موقته‌دا سه‌در له پێكهاته‌ی شیعه به جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆك دیاری كران.
ئه‌وه‌ی كه ماوه پۆستی جێگری دووه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مانه كه له پشكی كورده و له دانیشتنه‌كه‌ی شه‌ممه‌دا نه‌توانرا یه‌كلا بكرێته‌وه و تیایدا بەشیر حەداد 152 ده‌نگ و ئەحمەدی حاجی ڕەشید 45 دەنگ و موسەنا ئەمین 21 دەنگیان بەدەستهێنا و 29 دەنگی بەتاڵ و 22 دەنگی پوچەڵیش هەبوون، هه‌ربۆیه پرۆسه‌كه كه‌وته جه‌وله‌ی دووه‌م و دانیشتنه‌كه‌ش بۆ كاتژمێر 1ی نیوه‌ڕۆی سبه‌ینێ یه‌كشه‌ممه 16ی ئه‌یلولی 2018 دواخرا.
PM:09:09:15/09/2018
ئه‌م بابه‌ته 5461
جار خوێنراوه‌ته‌وه