قوباد تاڵەبانی: هەرچی ھەنگاوی گرنگ لەم ھەرێمی کوردستانە نراوه، یەکێتی لەپشت بووە
قوباد تاڵەبانی، سەرۆکی لیستی یەکێتی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان
وێستگه نیوز ـ
قوباد تاڵهبانی، سهرۆكی لیستی یهكێتی بۆ ههڵبژاردنی پهرلهمانی كوردستان رایگهیاند، زۆر لایەن ھەیە بەردی گەورەیان ھەڵگرتوە بەڵام نەیانتوانیوە بەڵێنەکانی خۆیان بەرنەسەر، دهشڵێت: "ھەرچی ھەنگاوی گرنگ نراوە لەم ھەرێمی کوردستانەدا، یەکێتی لەپشت بووە".
ئهمڕۆ شهممه 15ی ئهیلولی 2018، قوباد تاڵەبانی، سەرۆكی لیستی 105ی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بەشداری لە هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردن و ناساندنی كاندیدانی لیستهكهی كرد لە هۆڵی بۆنەكانی پارێزگای هەڵەبجە و وتارێكی پێشكهش كرد.
لە پارێزگای ھەڵەبجە و بەئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی سەرۆکی لیستی ژمارە ١٠٥ ی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، کەرنەڤاڵێکی جەماوەری بۆ ناساندنی کاندیداکانی سنوری شارەزوور لەسەر لیستی ژمارە ١٠٥ بەرێوەچوو.
قوباد تاڵەبانی، سهرۆكی لیستی یهكێتی بۆ ههڵبژاردنی پهرلهمانی كوردستان رایگهیاند: "مێژووی ھەڵەبجە کەپڕ بووە لەئازایەتی و نەبەردی، پاڵنەرێک دەبێ بۆ ئێمە تاکو بەردەوام بین بەو ئازایەتی و بوێرییە بەرەو ئایندەیەکی ئارام و خۆشگوزەران و گەش بۆ کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان".
قوباد تاڵەبانی وتیشی: "ھاوڵاتیان چاوەڕێی ئاستێکی باشتری خزمەتگوزارییەکانن، یەکێتی پابەند بووە بەبەڵێنەکانی رابردووی خۆی و ئێستاش دەیسەلمێنێت کەئەو بەڵێنانەی پێتان دەدات، جێبەجێی دەکات بەپشتیوانی ئێوە".
سەرۆکی لیستی یهكێتی جەختی لەسەر ئەوەشکردەوە: "ھەرچی ھەنگاوی گرنگ نراوە لەم ھەرێمی کوردستانەدا، یەکێتی لەپشت بووە و دڵنیابن ئەو ھەنگاوە گرنگانەی لەئایندەدا جێبەجێ دەکرێن ھەر بەدەستی یەکێتی نیشتمانی کوردستان جێبەجێ دەکرێن".
قوباد تاڵهبانی راشیگەیاند: "ئێمە سەلماندوومانە کەپێویست بکات شەڕ بکات بکەین شەڕ دەکەین، سەلماندوومانە کەپێویستە خاک و نیشتمان بپارێزین لە ھەموو کەس زیاتر، بوێرانەتر، ئازایەنەتر، سەلماندووشمانە کە ئێمە حزبین خەبات دەکەین لەپێناو ئاشتی و ئارامی ئێمە کەشێکی دیموکراسیمان خولقاندووە کەیارمەتیدەر بوە بۆ ئەوەی چەندەھا حزب و بزووتنەوە لێمان جیابێتەوە و بەکەیفی خۆیان قسە بەیەکێتی بڵێن، قسە بە حکومەتەکەیان بڵێن قسە بەدام و دەزگا و رابڕدوووەکەشمان بڵێن، ئەو رێگایەشمان پێ داون".
قوباد تاڵەبانی، لەبارەی دروشم و بەرنامەی لیستهكهیهوه وتی: "ئێمە باوەڕمان بەدیموکراسی و ئازادییە، بۆیە ئێمە تاکە ھێزین دەتوانین ئارامی بەدەست بھێنن چونکە دەزانین بەبەدەستھێنانی ئارامی، خۆشگوزەرانی و ئاوەدانیشی بەدواوەدێت، کوردستانێکی ئارام ئەو کوردستانە دەبێت کەکۆمپانیاکان دەتوانن دەست بکەنەوە بەکاری خۆیان، بەڵێندەرەکان بۆی دەگەڕێنەوە و دەست دەکەنەوە بەکاری خۆیان و ھەلی کاری زیاتر دەڕەخسێنن بۆ گەنجەکانمان، بۆ ژنان".
لەبارەی شێوازەکانی بەھێزکردنی ئابووری کوردستانەوە، قوباد تاڵەبانی رایگەیاند: "ئێمە بۆ ماوەیەکی زۆر تەنیا پشتمان بەستوە بەداھاتی نەوت وەک تاکە سەرچاوە بۆ کوردستان، بۆیە بەدەنگی ئێوە بەپشتیوانی ئێوە کێشەی نەوت لەنێوانی کوردستان و عیراق چارەسەر دەکەین، تا بتوانین تەرکیز بکەینە لەسەر ئەولەویەتەکانی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان، وەک گەشەپێدان و گرنگیدان بەکەرتی کشتوکاڵ و پیشەسازی و گەشتیاری، بەم ھەنگاوانە ئابوری ھەمەجۆر دەکەین، بەھێزی ئێوە و بەئابووری بەھێز، دەتوانین خزمەتگوزاری زیاتر پێشکەش بکەین".
لە بارەی بەپارێزگابوونی ھەڵەبجەوە، قوباد تاڵهبانی رایگەیاند: "ئێمە بەڵێنمان پێدان کە ھەڵەبجە بکەین بەپارێزگا، وا ئەمرۆ پارێزگایە، شانازییەکی گەورەبوو بۆ من کەسەرۆکی لیژنەی بەپارێزگابونی ھەڵەبجە بووم، ھەنگاوێکی گرنگمان ناوە بەڵام بەپشتیوانی ئێوە دەتوانین بیکەینە پارێزگایەکی کارا تابتوانێ باشتر خزمەت بگەیەنێت بەکۆمەڵانی خەڵک".
لەبارەی ھەنگاوەکانی چاکسازییەوە لە حکومەت، قوباد تاڵەبانی رایگەیاند: "بەھەنگاو و چاکسازی و بەرگەگرتنی ئێمە کوردستان بەرەو ئاوەدانی دەڕواتەوە، ئێمە بەڵێنمان پێ دان کەدوو مووچە و سێ مووچەی نایاسایی و بن دیوار نەھێڵین، سستمی بایومەتری جێبەجێ بکەین، پابەندبووین بەبەڵێنەکەمان و بردمانە سەر، بەڵێنمان دا کەکەرتی نەوت و غاز شەفافتر بکەین لە جاران، بەڵێنماندا کەلایەنی سێیەم بھێنین چاودێری پرۆسەکە بکات، ئەمڕۆ بەرھەم و ھەناردە و داھاتی نەوت پێشکەش بەکۆمەڵانی خەڵکی کوردستان دەکرێت، بەڵێنمان دا کەگرنگی زیاتر بدەین بەخزمەتگوزارییەکان، بۆیە بەرنامەی خزمەتمان راگەیاند لەپێناوی باشتر خزمەتکردنی ئێوە و کەمکردنەوەی رۆتیندا".
لە بارەی بردنەسەری بەڵێنەکان بە خهڵكی کوردستان، سەرۆکی لیستی یهكێتی وتی: "زۆر لایەن ھەیە بەردی گەورەیان ھەڵگرتوە بەڵام بەداخەوە تەنیا ھاویشتویانەتە بیناکانی حکومەت و دام و دەزگا حزبیەکان، نەیانتوانیوە ببنە خاوەنی بەڵێنەکانی خۆیان، چەندین بەڵێنی بێ بنەما و بێ کرداریان پێشکەش کردوون".
لەکۆتایی وتارەکەیدا قوباد تاڵەبانی رایگەیاند: "داوادەکەم دەنگ بدەن بەلیستی ١٠٥ تا یەکێتیەکەمان بەھێز بکەینەوە، تا بەدەنگی ئێوە پابەند بین بەبەڵێنەکانی خۆمان، تا بەدەنگی ئێوە بتوانین شەڕ بکەین بۆ شایستە داراییەکانی کەسوکاری سەربەرزی شەھیدان، مافی جوتیارەکانمان، تا ئارامی بەدەست بھێنین بۆ کوردستان".
بڕیاره له 30ی ئهم مانگه ههڵبژاردنی پهرلهمانی كوردستان بهڕێوهبچێت، له 11ی ئهم مانگهشهوه بانگهشهی ههڵبژاردن دهستیپێكردووه.
هــ. ر
PM:07:15:15/09/2018
ئهم بابهته 2104
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت