شاسوار عه‌بدولواحید: ئه‌وانه‌ی پێشتر ده‌سه‌ڵاتیان له ده‌ستدابووه هیچیان پێ نییه بۆ داهاتوو
شاسوار عه‌بدولواحید
وێستگه نیوز ـ
شاسوار عه‌بدولواحید، سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ رایگه‌یاند، پلانه‌كه‌ی ئه‌وان ته‌نیا قسه نییه، به‌ڵكو چۆنییه‌تی جێبه‌جێكردنی پلانه‌كه‌شیان باسكردووه.
شاسوار عه‌بدولواحید، ئه‌مڕۆ شه‌ممه 15ی ئه‌یلولی 2018، له كه‌مپینێكی جه‌ماوه‌ری بانگه‌شه‌ی حزبه‌كه‌یدا له سلێمانی وتارێكی له‌به‌رده‌م لایه‌نگرانی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ پێشكه‌ش كرد.
شاسوار عه‌بدولواحید ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، ئه‌وانه‌ی پێشتر ده‌سه‌ڵاتیان له ده‌ستدابووه، هیچیان پێ نییه بۆ داهاتوو بۆیه شانازی به رابردووه‌وه ده‌كه‌ن.
شاسوار عه‌بدولواحید وتیشی: "ئه‌گه‌ر خه‌ڵك ده‌نگ نه‌دات، ئه‌وا چیرۆكی به‌رپرسه كۆنه‌كان سه‌رده‌كه‌وێت".
شاسوار عه‌بدولواحید رایگه‌یاند، به‌لایانه‌وه گرنگه خه‌ڵكی كوردستان خۆش گوزه‌ران بژین.
روونیكرده‌وه: هاوته‌ریب له‌گه‌ڵ ره‌خنه گرتن، پلانی چوارساڵەیان هەیە بۆ داهاتووی كوردستان.
سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ وتیشی: "هێزێك تازه باسی هه‌لیكار و خزمه‌ت ده‌كات، وه‌ك ئه‌وه‌ی ئێمه ده‌ستیمان گرتبێت ئه‌نجامی بدات".
شاسوار عه‌بدولواحید، وتیشی: "نابێت خه‌ڵكی كوردستان بێ هیوابێت، پێویسته خه‌ڵك خۆی داهاتوو بوونیات بنێته‌وه".
راشیگه‌یاند: به‌مه‌رجێك رێژه‌ی به‌شداریكردن له هه‌ڵبژاردن زۆربێت، ئه‌م حزبانه له ده‌سه‌ڵات دوور ده‌خه‌نه‌وه.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه بڕیاره 30ی ئه‌یلولی 2018، هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌نجام بدرێت و له 11ی ئه‌یلولیشه‌وه بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن ده‌ستیپێكردووه.
هــ. ر
PM:03:15:15/09/2018
ئه‌م بابه‌ته 1300
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت