ژنه‌کاندیدێکی گۆڕان: پەیمان بەدەنگدەران دەدەم من قابیلی کڕین نیم
رێزان ئه‌حمه‌د هه‌ردی
وێستگه نیوز ـ
كاندیدێكی لیستی گۆڕان بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان رووه‌و ده‌نگده‌رانی ده‌ڵێت، نایه‌وێت هیچ به‌ڵێنێكی درۆیان بداتێ، به‌ڵام به‌ڵێن ده‌دات كه قابیلی كڕین نییه.
رێزان ئه‌حمه‌د هه‌ردی، كاندیدی 33ی لیستی گۆڕان بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان له ڤیدیۆیه‌كدا ده‌ڵێت: "من نامەوێت هیچ بەڵێنێکی درۆتان بدەمێ، بەڵام بەڵێنتان دەدەمێ کە من قابیلی کڕین نیم".
ده‌شڵێت: "لەم ساتەوەختەدا کاتی ئەوە ھاتووە سیستەمی تەندروستیی لە ھەرێمی کوردستاندا باش و تەندروستبکرێت و گۆڕانکاری بنەڕەتی بەسەریدا بهێنرێت، بەپێی یاساکانی لە داهاتوو لەگەڵ هاوکارەکانم لە پەرلەمان دایدەڕێژین".
بڕیاره هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان له 30ی ئه‌یلولی 2018، به‌ڕێوه‌بچێت و ماوه‌ی دوو رۆژیشه بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن ده‌ستیپێكردووه.
هــ. ر
AM:08:43:13/09/2018
ئه‌م بابه‌ته 5144
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت