سه‌لیم شوشكه‌یی: كاندیده ده‌رچووه‌كانی گۆڕان هێشتا په‌رله‌مانتار نین
وێستگه نیوز ـ هه‌ستیار
په‌رله‌مانتارێكی ده‌رچووی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق ئاشكرایكرد، تا ئێستا كاندیده ده‌رچووه‌كانی گۆڕان بۆ په‌رله‌مانی عیراق په‌رله‌مانتارنین، به‌وپێیه‌ی سوێندی یاساییان نه‌خواردووه.
سه‌لیم شوشكه‌یی، ئه‌ندامی ده‌رچووی په‌رله‌مانی عیراق له فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئسلامی به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: تا ئێستا كاندیده ده‌رچووه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عیراق په‌رله‌مانتارنین، چونكه سوێندی یاساییان نه‌خواردووه.
وتیشی: "به‌پێی زانیارییه‌كانی من گۆڕان تا بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ته‌واو ده‌بێت كاندیده ده‌رچووه‌كانی نانێرێته په‌رله‌مانی عیراق، بۆ ئه‌م هه‌ڵبژاردنه ده‌یكاته كه‌ره‌سه‌یه‌كی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن".
بڕیاره رۆژی 30ی ئه‌یلولی 2018، هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌نجام بدرێت و ماوه‌ی دوو رۆژیشه بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی لیست و قه‌واره سیاسییه‌كان ده‌ستیپێكردووه.
PM:10:21:12/09/2018
ئه‌م بابه‌ته 3400
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت