وڵاتێكی ئه‌وروپی بڕیاریدا باڵیۆزخانه‌ی خۆی بۆ قودس بگوازێته‌وه
شاری قودس
وێستگه نیوزـ
ده‌سه‌ڵاتدارانی چیك بڕیاریاندا باڵیۆزخانه‌ی وڵاته‌كه‌یان له ته‌لئه‌بیب-ی پایته‌ختی ئیسرائیله‌وه بۆ شاری قودس بگوازنه‌وه، به‌وه‌ش چیك بووه یه‌كه‌م وڵاتی ئه‌وروپی كه دان به قودس وه‌ك پایته‌ختی نوێی ئیسرائیل بنێت.
له به‌یاننامه‌یه‌كی هاوبه‌شدا، ملیۆچ زیمان، سه‌رۆكی چیك و ئه‌ندرێ بابیچ، سه‌رۆكی حكومه‌ت و رادیك فۆندراچیك، سه‌رۆكی په‌رله‌مان و یان گاماچیك، وه‌زیری ناوخۆ و لۆبۆمیر میتناز، وه‌زیری به‌رگریی چیك رایانگه‌یاندوه كه له مانگی نۆڤه‌مبه‌ری داهاتوو باڵیۆزخانه‌ی وڵاته‌كه‌یان له شاری قودس ده‌كه‌نه‌وه.
به‌رپرسانی چیك ناوی باڵیۆزخانه‌ی وڵاته‌كه‌یان له قودس ناوه "ماڵی چیك" كه دامه‌زراوه حكومییه‌كانی ئه‌و وڵاته له‌خۆده‌گرێت، وه‌ك ناوه‌ندی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه و ئاژانسێكی بازرگانی و گه‌شتیاری.
ملیۆچ زیمان، كه سیاسییه‌كی راستڕه‌وه و سه‌رۆكی ئێستای چیكه‌ن پێش ئه‌مریكا داوایكردبوو باڵیۆزخانه‌ی وڵاته‌كه‌ی بۆ قودس بگوازرێته‌وه، بڕیاریشه له‌كاتی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ ئیسرائیل له مانگی نۆڤه‌مبه‌ر، سه‌رۆكی چیك باڵیۆزخانه‌كه بكاته‌وه.
له‌دوای ئه‌مریكا و گواتیمالا و هیندرۆاس، چیك چواره‌م وڵاتی جیهان و یه‌كه‌م وڵاتی ئه‌وروپایه كه بڕیاری داوه باڵیۆزخانه‌ی وڵاته‌كه له ته‌لئه‌بیب-ی پایته‌ختی ئیسرائیل بگوازێته‌وه شاری قودس
PM:09:58:12/09/2018
ئه‌م بابه‌ته 2981
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت