سه‌رۆكی لیستی ئیسڵاح: پێشبینی به ده‌ستهێنانی زیاتر له 10 كورسی ده‌كه‌ین
کاندیدان و هەوادارانی لیستی بەرەو ئیسڵاح لە کاتی هەڵواسینی پۆستەردا
وێستگه نیوز ـ هه‌ستیار
سه‌رۆكی لیستی ئیسڵاح بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان پێشبینی حزبه‌كه‌یانی بۆ به ده‌ستهێنانی ژماره‌ی كورسی راگه‌یاند و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا زیاتر له 10 كورسی ده‌هێنن.
د. شێركۆ جه‌وده‌ت، سه‌رۆكی لیستی ئیسڵاح (لیستی هاوبه‌شی یه‌كگرتوو و بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی) بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: بۆ ئه‌م هه‌ڵبژاردنه پێشبینی ده‌كه‌ن ژماره‌ی كورسیه‌كانییان زیاد بكات و له 10 كورسی زیاتر بهێنن.
شێركۆ جه‌وده‌ت وتیشی: "بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی كوردستان به 10 كاندید له‌گه‌ڵمان به‌شداره و ئومێدمان وایه كورسی په‌رله‌مانی بهێنن".
له باره‌ی شێوازی بانگه‌شه‌ی لیسته‌كه‌یانه‌وه وتی: "بانگه‌شه‌یه‌كی سه‌رده‌می و پڕۆفیشناڵانه ده‌كه‌ین، له‌وانه گرنگی به سۆشیال میدیا ده‌ده‌ین، كاندیده‌كانمان داده‌به‌زنه ناو خه‌ڵكه‌وه و به‌شداری له دیبه‌یتدا ده‌كه‌ین، كه‌رنه‌ڤاڵی جه‌ماوه‌ری و هه‌موو ئه‌و رێگایانه‌ی پێمان باشه بۆ به ده‌ستهێنانی ده‌نگی خه‌ڵكی كوردستان ده‌یگرینه‌به‌ر".
بڕیاره رۆژی 30ی ئه‌یلولی 2018، هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ستپێبكات و ماوه‌ی دوو رۆژه بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن ده‌ستیپێكردووه.
PM:09:14:12/09/2018
ئه‌م بابه‌ته 6117
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت