نرخی تمه‌ن له مامه‌ڵه‌كانی دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه
وێستگه نیوزـ
دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 12ی ئه‌یلولی 2018، له بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان مامه‌ڵه‌كردن به تمه‌ن-ی ئێرانی به‌رامبه‌ر دینار و دۆلار به‌م جۆره‌ی خواره‌وه بوو.
ره‌وه‌ز ئامانج، له نووسینگه‌ی میرزا بۆ ئاڵوگۆڕی دراو له شاری سلێمانی به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: به‌پێی دوایین مامه‌ڵه‌كانی ئه‌مڕۆ له بازاڕه‌كانی دراو له هه‌رێمی كوردستان كه به تمه‌ن-ی ئێرانییه‌وه كراوه، یه‌ك ملیۆن و 315 هه‌زار تمه‌ن به‌رامبه‌ر 100 دۆلاری ئه‌مریكی بوو.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه نرخی 100 دۆلار به حه‌واڵه، یه‌ك ملیۆن و 345 هه‌زار تمه‌ن بووه و 100 هه‌زار تمه‌نیش به 9 هه‌زار و 350 دیناری عیراقی مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كراوه.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه كه به‌یانیی ئه‌مڕۆ له‌كاتی كردنه‌وه‌ی بازاڕ 100 هه‌زار تمه‌ن به‌رانبه‌ر به 9 هه‌زار و 250 دینار بوو.
PM:03:57:12/09/2018
ئه‌م بابه‌ته 11680
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت