نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان داواكاره هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی له ئیدلب بپارێزرێن
سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان
وێستگه نیوز –
سكرتێری گشتی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان داوای له ئێران و روسیا و توركیا كرد له هه‌وڵه‌كانیان به‌رده‌وام بن بۆ گه‌یشتن به چاره‌سه‌رێك بۆ پاراستنی هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی له پارێزگای ئیدلبی سوریا، جه‌ختیشی له‌وه‌كرده‌وه كه زۆر گرنگه خۆ به‌دوور بگیردرێت له هه‌ڵگیرسانی جه‌نگێكی به‌رفراوان.
ئه‌نتۆنیۆ گۆتیرێس سكرتێری گشتی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌نووسان وتی: "هێرشكردنه‌سه‌ر پارێزگای ئیدلبی سوریا ده‌بێته هۆی روودانی خه‌ونێكی ناخۆشی مرۆیی كه پێشتر هاوشێوه‌ی نه‌بووه له ململانێ به‌رده‌وامه‌كانی سوریادا".
هه‌فته‌ی رابردوو سوریا به پشتیوانی روسیا ده‌ستیان كرده‌وه به بۆردومانكردنی پارێزگای ئیدلب كه كۆتا شوێنی گه‌وره‌ی سوریایه له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی چه‌كدارانی ئۆپۆزسیۆندا مابێته‌وه.
هه‌روه‌ك به‌هۆی ئه‌گه‌ری هێرشێكی به‌رفراوانی حكومه‌تی سوریاوه بۆ سه‌ر پارێزگای ئیدلب، ژماره‌یه‌كی زۆر هاوڵاتی سوری هه‌ڵهاتوون بۆ گونده‌كانی نزیك سنووری توركیا.
رۆژی دووشه‌ممه نووسینگه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری مرۆیی رایگه‌یاند له‌و كاته‌وه‌ی حكومه‌تی سوریا به پشتیوانی روسیا بۆردومانه‌كانیان ده‌ست پێكردۆته‌وه زیاتر له 30 هه‌زار كه‌س له باكووری رۆژئاوای سوریا ماڵه‌كانیان به‌جێهێشتووه.
وتیشی: "هه‌ر هێرشێكی سه‌ربازیی به‌رفراوان ده‌بێته هۆی خراپترین كاره‌ساتی مرۆیی له سه‌ده‌ی بیست و یه‌كدا".
AM:08:21:12/09/2018
ئه‌م بابه‌ته 1220
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت