سه‌رۆكی لیسته‌كان له كوێوه ده‌ست به بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ن
وێستگه نیوز ـ هه‌ستیار
سه‌رۆكی لیسته‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان یه‌كه‌م شوێنی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستانیان دیاری كرد، یه‌كێتی له رانیه‌وه ده‌ستپێده‌كات و گۆڕانیش له سه‌ر گڵكۆی نه‌وشیروان مسته‌فا.
سه‌میر هه‌ورامی، وته‌بێژی قوباد تاڵه‌بانی، سه‌رۆكی لیستی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: "ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 11ی ئه‌یلولی 2018، به ئاماده‌بوونی قوباد تاڵه‌بانی، سه‌رۆكی لیسته‌كه و ئاماده‌بوونی هه‌موو كاندیده‌كان و سه‌ركردایه‌تی و به‌رپرسان و لایه‌نگران و جه‌ماوه‌رێكی زۆری یه‌كێتی، ده‌ست به بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كه‌ین".
وتیشی: "به‌رنامه‌ی لیستی یه‌كێتی له لایه‌ن قوباد تاڵه‌بانی، سه‌رۆكی لیسته‌كه‌وه ده‌خوێندرێته‌وه كه ئاماژه به ناوه‌رۆكی دروشمه‌كان ده‌كات و بۆ لایه‌نگران و ده‌نگده‌رانی یه‌كێتی روونده‌كاته‌وه كه ئارامی و هه‌لی كار و خزمه‌تكردن-ه".
له باره‌ی ئاماده‌بوونی كاندیده‌كانه‌وه سه‌میر هه‌ورامی وتی: "هه‌موو كاندیده‌كان په‌یوه‌ندییان پێوه‌كراوه ئاماده ده‌بن".
له باره‌ی ئه‌وه‌ی كه ئایا شێوازی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنیان چۆن ده‌بێت؟ وته‌بێژی سه‌رۆكی لیستی یه‌كێتی وتی: "دروشمی ئێمه ئارامی و هه‌لی كار‌و خزمه‌ته، ئارامی سیاسیمان ده‌وێت، ئارامی كۆمه‌ڵایه‌تیمان ده‌وێت، ده‌مانه‌وێت هه‌موو لایه‌نه‌كان بانگه‌شه‌یه‌كی هێمن و ئارام ده‌ستپێبكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی بێزار نه‌بن و نمونه‌یه‌كی جوانی دیموكراسی پێشكه‌ش بكه‌ین".
هاوكات به‌پێی زانیارییه‌كانی وێستگه نیوز، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له هۆڵی سه‌عد عه‌بدوڵا له هه‌ولێر، به ئاماده‌بوونی مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان و ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تی و كاندیده‌كانی ئه‌و حزبه، هێمن هه‌ورامی، سه‌رۆكی لیستی پارتی بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ست به بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن ده‌كات.
هاوكات عه‌لی حه‌مه ساڵح، سه‌رۆكی لیستی گۆڕان بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: "ئێمه سبه‌ینێ چوارشه‌ممه 12ی ئه‌یلولی 2018، له سه‌ر گڵكۆی نه‌وشیروان مسته‌فا، له گردی زه‌رگه‌ته له سلێمانی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنمان ده‌ستپێده‌كه‌ین".
وتیشی: "شێوازی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنمان زیاتر گرنگی به گه‌یاندنی په‌یامه‌كه‌مان ده‌ده‌ین، ره‌نگه كه‌متر سه‌رنج بده‌ینه سه‌ر هه‌ڵواسینی پۆسته‌ر و ئاڵا".
له باره‌ی بوونی بنكه و كه‌ژاوه‌ی ئۆتۆمبێله‌وه، عه‌لی حه‌مه ساڵح وتی: "كه‌مترین گرنگی به كردنه‌وه‌ی بنكه ده‌ده‌ین، بۆ كه‌ژاوه‌ی ئۆتۆمبێلیش مه‌گه‌ر هاوڵاتییان خۆیان رێكی بخه‌ن، ئه‌گینا ئێمه پێی هه‌ڵناستین".
له لایه‌كی دیكه‌وه د. شێركۆ جه‌وده‌ت، سه‌رۆكی لیستی به‌ره‌و ئیسڵاح، كه‌له یه‌كگرتووی ئیسلامی و بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی پێكهاتووه، به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: "ئێمه له دوای كاتژمێر 12ی شه‌وی رابردووه‌وه له سه‌رانسه‌ری هه‌رێمی كوردستان ده‌ستمان به بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن كرد".
وتیشی: "خۆم وه‌ك سه‌رۆكی لیستی ئیسڵاح، له سلێمانیه‌وه ده‌ستم پێكرد و ده‌ستم به هه‌ڵواسینی پۆسته‌ر و ئاڵا‌و دروشمه‌كانی لیسته‌كه‌مان كرد، كه دروشمه‌كه‌ی به‌ره‌و ئیسڵاحه".
سه‌ركه‌وت شه‌مس، خۆبه‌خش له نه‌وه‌ی نوێی و ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عیراق له جوڵانه‌وه‌كه به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: شاسوار عه‌بدولواحید، كه سه‌رۆكی لیستی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێیه بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان، شێوازی كه‌مپین كردنی وه‌ك سه‌رۆك لیسته‌كانی دیكه نییه تەنیا لەکاتی بانگەشەی هەڵبژاردندا خەڵکیان بیر بکەوێتەوە.
وتیشی: "سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ هه‌ر له‌سه‌ره‌تای ده‌ستكردن به كاری سیاسییه‌وه چوونه ناو خه‌ڵكی كردووه به كلتور، بۆیه رۆژێك و كاتێكی دیاریكراوی نییه بۆ ده‌ستكردن به هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن".
ئه‌و خۆبه‌خشه‌ی نه‌وه‌ی نوێ وتیشی: "لای ئێمه بانگه‌شه ئه‌وه‌یه كه سه‌ركرده سیاسییه‌كان په‌یوه‌ندی به‌رده‌وامیان له‌گه‌ڵ خه‌ڵكدا هه‌بێت، ته‌نیا له‌كاتی هه‌ڵبژاردنه نه‌بن به فریشته، به‌ڵكو به‌راسگتۆیی سیاسه‌ت له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی خۆیاندا بكه‌ن".
بڕیاره 30ی ئه‌یلولی 2018، هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان به‌ڕێوه‌بچێت و له‌شه‌وی رابردووشه‌وه بانگه‌شه ده‌ستیپێكردووه.
PM:03:32:11/09/2018
ئه‌م بابه‌ته 8784
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت