یەکێتی‌ ئەوروپا پشتگیریی هەڵبژاردنی پەرلەمانی‌ کوردستان دەکات

‌دیمەنێک لە کۆبوونەوەکە

وێستگه‌ نیوز ـ
كونسوڵ و نوێنه‌ری وڵاتانی‌ یه‌كێتیی‌ ئه‌وروپا لە هەرێم رایگەیاند، بۆ په‌ره‌پێدانی‌ ژیانی‌ دیموكراسی‌ لە هەرێم  پشتگیری لە هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان دەکەن.

ماڵپەری حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ سێشه‌ممه‌ كونسوڵ و نوێنه‌ری وڵاتانی‌ یه‌كێتی‌ ئه‌وروپا لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم دیداری ئەنجامداوە، پرسی ئاماده‌كارییه‌كان بۆ ئه‌نجامدانی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان تاوتوێ كراوە.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، "یەکێتی ئەوروپا  خۆشحاڵیی‌ بۆ ئه‌نجامدانی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان له‌ كاتی‌ دیاریكراوی‌ خۆیدا ده‌ربڕی‌ و هیوایان خواست پرۆسه‌ی‌ ده‌نگدان سه‌ركه‌وتووانه‌ به‌ڕێوه‌ بچێت".

ئەوەشی باسکردووە، پشتگیریی‌ یه‌كێتی‌ ئه‌وروپای بۆ پرۆسه‌ی‌ سیاسی‌ و هه‌ڵبژادنه‌كان و په‌ره‌پێدانی‌ ژیانی‌ دیموكراسی‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان دووپات كردووەتەوە.

ئاماژەی بە ئەوەشکردووە،  کنسۆڵی ئەوروپا  باسی لە هه‌وڵه‌كانی‌ پێكهێنانی‌ كابینه‌ی‌ نوێی‌ حكومه‌تی‌ عیراقیش کردووە و ڕۆڵی‌ هه‌رێمی‌ كوردستانیشی وه‌ك هاوبه‌شێكی‌ سه‌ره‌كی‌ له‌ پێكهێنانی‌ حكومه‌ت و پرۆسه‌ی‌ سیاسیی‌ عیراقدا به‌ گرنگ له‌ قه‌ڵه‌م داوە.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ بڕیاره‌ 30ی ئه‌یلولی 2018، هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌نجام بدرێت و له‌ كاتژمێر 12ی شه‌وی رابردووه‌وه‌ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن ده‌ستیپێكردووه‌.

هــ. ر


PM:01:11:11/09/2018


ئه‌م بابه‌ته 828 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو