گۆڕان بنکەی بانگەشەی نابێت و "مۆدێلێکی نوێی بانگەشە" پیادە دەکات
دیمەنێک لە بانگەشەی هەوادارانی گۆڕان.. فۆتۆ: ئەرشیڤ
وێستگە نیوز- بەڵێن عزەت میکە
بزوتنەوەی گۆڕان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان مۆدێلێکی نوێی بانگەشە پیادە دەکات و بۆ ئەم جارە بنکەی گەڕەکەکان ناکاتەوە.
بەڵێن ساڵح ئەندامی ژووری هەڵبژاردنی بزوتنەوەی گۆڕان بە وێستگە نیوزی ڕاگەیاند "بۆ بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بزوتنەوەی گۆڕان بنکەی گەڕەکەکان ناکاتەوە چونکە تێچوویەکی زۆری دەوێت و هاوڵاتیانیش بێزاردەکات".
بەڵێن ساڵح وتیشی: "لەبری کردنەوەی بنکەی گەڕەکەکان بنکەی گەڕۆکمان دەبێت و بە بەردەوام سەردانی گەڕەکەکان و ناوچە جیاوازەکان دەکات بەشێوەیەکی شارستانی و دوور لە بێزارکردن"
ئەو ئەندامەی ژوری هەڵبژاردنی بزوتنەوەی گۆڕان ڕونیشیکردەوە بزوتنەوەکەیان ڕۆژی 12ی ئەیلول لە گردی زەرگەتە و لەسەر گۆڕی کۆچکردوو نەورشیروان مستەفا بانگەشە دەستپێدەکات و کەمترن ئاڵا و پۆستەر هەڵدەواسن.
بەڵێن ساڵح جەختیشیکردەوە "هیچ لایەنێکی سیاسی ناتوانێت کاربکاتە سەر دەنگدەرانی ئێمە و تا ئێستاش هیچ لایەنێک نەیتوانیوە پەیام و پرۆژەی گۆڕان تێپەڕێنێت".
لە کاتژمێر 12ی شەوی ڕابردوەوە بانگەشەی هەڵبژاردن دەستیپێکردووە کە بڕیار وایە 30ی ئەیلول بەڕێوەبچێت.
هــ. ر
PM:12:58:11/09/2018
ئهم بابهته 1152
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت