گۆڕان لەسەر ئارامگەی نەوشیروان مستەفا بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەكات


وێستگە نیوز ـ پشتیوان جەمال
بزووتنەوەی گۆڕان لەسەر گۆڕی نەوشیروان مستەفا، رێكخەری كۆچكردوویان بە فەرمی دەستپێكی بانگەشه‌ی هەڵبژاردنیان بۆ پەرلەمانی كوردستان رادەگەیەنن.


بەڵێن ساڵح، ئەندامی ژووری هەڵبژاردن و یەكێك لەكاندیدانی گۆڕان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بە وێستگە نیوزی راگەیاند، بڕیارە پاشنیوەڕۆی سبەینێ 12ی ئایار بە ئامادەبوونی رێكخەری گشتی و سەركردەكان و كاندیدانی بزووتنەوەی گۆڕان، لەسەر ئارامگەی نەوشیروان مستەفا، رێكخەری گشتی كۆچكردووی گۆڕان بەفەرمی بانگەشەی هەڵبژاردنیان رابگەیەنن و بەرنامەی لیستەكەیان ئاشكرا بكەن.

ئەمڕۆ یەكەم رۆژی بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستانە كە بڕیارە رۆژی 30ی ئەیلول ئەنجام بدرێت.

هــ. ر


AM:11:13:11/09/2018


ئه‌م بابه‌ته 5108 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو