ئاماری قوربانیانی بومه‌له‌رزه‌كه‌ی ژاپۆن به‌رزبوه‌وه
بومەلەرزەیەک لە ژاپۆن-ئەرشیف
وێستگه نیوزـ
هه‌فته‌ی رابردوو بومه‌له‌رزه‌یه‌كی به‌هێز به گوڕی 6.6 پله به‌پێوه‌ری رێخته‌ر له دورگه‌ی هۆكایدۆ-ی ژاپۆنی دا و زیانێكی گیانی و ماڵیی زۆری پێگه‌یاند.
به‌رپرسانی ژاپۆن ئاشكرایانكرد كه به‌پێی دوایین ئاماری ئه‌و بومه‌له‌رزه‌یه، 44 كه‌س گیانیانله‌ده‌ستداوه و زۆربه‌ی قوربانییه‌كانیش خه‌ڵكی گوندی ئیتسۆما بون ، چونكه به‌هۆی داڕمانی زه‌وییه‌وه خانووه‌كانیان به‌سه‌ریاندا كه‌وتوه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كه نزیكه‌ی 40 هه‌زار كارمه‌ندی فریاگوزاری له دورگه‌كه ماون تا هاوكاری پێشكه‌ش 2 هه‌زار و 700 كه‌س بكه‌ن كه هێشتا له كه‌مپه‌كاندان.
پێش بومه‌له‌رزه‌كه‌ی دورگه‌ی هۆكایدۆ، زریانێكی به‌هێز 11 كه‌سی له ژاپۆن كوشت و به‌هۆیه‌وه فڕۆكه‌خانه‌ی كانسای ئۆساكا داخرا.
له سه‌ره‌تای مانگی ته‌مموزی رابردوش زریانێكی دیكه له ژایۆن لافاوی لێكه‌وته‌وه و بووه‌هۆی داڕمانی زه‌وی و به‌هۆیه‌وه زیاتر له 220 كه‌س گیانیانله‌ده‌ستدا.
PM:06:22:10/09/2018
ئه‌م بابه‌ته 3249
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت