به‌رپرسێكی توركیا: رێگه بۆ په‌نابه‌ران به‌ره‌و ئه‌وروپا ده‌كه‌ینه‌وه
وێنە..گێتی
وێستگه نیوزـ
ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا هه‌ڕه‌شه‌ی كردنه‌وه‌ی رێگای په‌نابه‌رانی سورییان به‌ره‌و وڵاتانی ئه‌وروپا كرد و داوای لێ‌كردن كار بۆ راگرتنی هێرشه‌كانی سوپای به‌شار ئه‌سه‌د بۆسه‌ر پارێزگای ئیدلب بكه‌ن.
له‌میانی به‌ڕێكردنی كاروانێكی مرۆیی كه له 20 بارهه‌ڵگر پێكهاتبوو و له ئه‌ستنه‌بوڵه‌وه به‌ره‌و پارێزگای ئیدلب له سوریا به‌ڕێكه‌وت، بوڵنت یڵدرم، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی فریاگوزاریی مرۆیی توركیا له وتارێكدا رایگه‌یاند: پرسی ئیدلب هه‌ر په‌یوه‌ندیی به توركیاوه نییه، به‌ڵكو په‌یوه‌ندیی به وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپاشه‌وه هه‌یه.
یڵدرم راشیگه‌یاند: ئه‌گه‌ر وڵاتانی ئه‌وروپا بێده‌نگ بن له دوباره‌كردنه‌وه‌ی بۆردومانی ئیدلب له‌لایه‌ن سوپای به‌شار ئه‌سه‌ده‌وه، ئه‌وا ئه‌نقه‌ره ناچاره ده‌رگا بۆ په‌نابه‌ره سورییه‌كانی ناو توركیا بكاته‌وه به‌ره‌و ئه‌وروپا بڕۆن.
ئه‌و به‌رپره‌سی توركیا هۆشداریشیدا له به‌رده‌وامبونی هه‌ڵمه‌تی سه‌ربازیی رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د له‌سه‌ر پارێزگای ئیدلب و وتی ره‌نگه به‌هۆی بۆردومانه‌كانه‌وه یه‌ك ملیۆن كه‌س ئاواره‌ی توركیا ببن، وتیشی ئه‌و بۆردومانه‌ی ئێستا له‌سه‌ر ئیدلبه، پێچه‌وانه‌ی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه.
لێدوانه‌كه‌ی بوڵنت یڵدرم له‌كاتێكدایه كه رۆژی یه‌كشه‌ممه سلێمان سویلۆ، وه‌زیری ناوخۆی توركیا رایگه‌یاند: ئه‌نقه‌ر به‌رپرسیار نییه له‌و شه‌پۆله كۆچه‌ی كه ره‌نگه به‌هۆی هێرشی سوپای سوریاوه بێته‌كایه‌وه كه ده‌یكاته‌سه‌ر چه‌كداره‌كانی پارێزگای ئیدلب.
PM:05:43:10/09/2018
ئه‌م بابه‌ته 10869
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت