ئۆتۆمبیلێك له مۆسكۆ چه‌ند هاوڵاتییه‌كی شێلا
شەقامێکی مۆسکۆ-ی پایتەخت
وێستگه نیوزـ
له شه‌قامێكی مۆسكۆ-ی پایته‌ختی روسیا ئۆتۆمبیلێك خۆی به‌ناو هاوڵاتیاندا كرد و چه‌ند كه‌سێكی شێلا.
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی پۆلیسی هاتوچۆی مۆسكۆ له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاشكرایكرد كه ئۆتۆمبیله‌كه له جۆری ڤۆڵكس واگن پۆلۆ بووه و ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 9ی ئه‌یلولی 2018، چه‌ند كه‌سێكی شێلاوه و لێكۆڵینه‌وه‌ش له روداوه‌كه ده‌ستپێكردوه.
روداوه‌كه له شه‌قامی نۆڤۆتشیركاسكی بۆلڤار-ی مۆسكۆ رویداوه و به‌پێی لێكدانه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كان، شۆفێری ئۆتۆمبیله‌كه كۆنتڕۆڵی له‌ده‌ستداوه و خۆی داوه به چه‌ند كه‌سێكدا كه ژماره‌یان نازانرێت.
راشیگه‌یاندوه كه شۆفێره‌كه له شوێنی روداوه‌كه بووه و هه‌ر له‌وێ پۆلیس ده‌ستی به لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیدا كردوه و روداوه‌كه دوره له هه‌ر كارێكی توندوتیژی و ده‌ستی ئه‌نقه‌ست.
PM:04:18:09/09/2018
ئه‌م بابه‌ته 1485
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت