کچانی توڕەکرد
وێستگه نیوز-
پێشكه‌شكاری دیاری به‌رنامه‌ی "ده‌رون و دیارده" پشتوێنێكی خشڵی به‌ده‌سته‌وه گرت و وێنه‌یه‌كی خۆی له‌گه‌ڵدا بڵاوكرده‌وه‌و وتی"ئه‌م پارچه ته‌نەكه‌یه‌ی به‌ده‌ستمه‌وه‌یه هۆكاری ترازان و جێهێشتنی دڵی هه‌زاران خۆشه‌ویستووه.
ده‌رون گێژه‌ن كه له‌كه‌ناڵی كوردستان 24 به‌رنامه‌ی "ده‌رون و دیارده" پێشكه‌ش ده‌كات له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك وێنه‌یه‌كی بڵاوكردۆته‌وه كه ده‌بینرێت پشتێنێكی ئاڵتونی به‌ده‌سته‌وه‌یه.
ناوبراو له‌گه‌ڵ وێنه‌كه‌دا پۆستێكی كردووه‌و ده‌ڵێت "ئەمە پارچە تەنەکەیەی بە دەستمەوەیە، ھۆکاری ترازان و جێ‌ھێشتنی دڵی ھەزاران خۆشەویستبووە! ئایا زێر پێوەرە بۆ ھاوسەرگیری؟ ئایا زێر خۆشبەختی دەھێنێت؟ ئایا باشەکەن خێزانێک کە قورسایی کچەکەیان بە ئاڵتوون ھەڵەسەنگێنن و پێیان وایە گەر ئاڵتوون بە ھاوسەرەکەی نەکەن کچەکەیان ھەرزان فرۆش کردووە؟ دەزانم بەم بەرنامەیە دڵ و برینی ھەزاران گەنج ئەکولێنمەوە، ببوورن ".
ئه‌م پۆسته بووه هۆی ناڕه‌زایی ژماره‌یه‌ك هه‌واداری له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك و له‌وباره‌وه چۆڤین سه‌ردار بۆی نوسیوه "باشترین كچ هه‌یه به ئه‌ڵقه‌یه‌ك به‌كورێك ڕازی بووه، به‌ڵام دواتر قۆڵی كچه‌كه‌ی بڕیوه..... كه‌واته ڕووی ده‌متان بكه‌نه كوڕ".
چۆڤین ده‌ڵێت "دنیایه‌ك پیاویش له‌به‌ر ته‌ماعی كچه‌كه ژنیان هێناوه، هه‌موو كه‌سیش ده‌زانێت ژنه‌كه به‌خێوی ده‌كات".
به‌بڕوای چۆڤین كه بۆ ده‌رون گێژه‌نی رونكردۆته‌وه مادده پێوه‌ر نییه".
له‌لایه‌كی تره‌وه كچێكی تر به‌ناوی هه‌ناسه بۆی نوسیوه بۆ هەموو خەتا ئەخەنە سەر ژن و بنەماڵەی ئافرەتەکە ، پیاوان خۆیان کردووە بەفریشتە "هه‌رچ كاتێك عه‌قڵیه‌تی پیاوی كورد بوو به‌عه‌قڵیه‌تی پیاوی ئه‌وروپی ئه‌وكات كچیش ئه‌وه‌ی ناوێت".
داناس فه‌یسه‌ڵیش بۆ ده‌رون گێژه‌نی نوسیوه "ڕاستناکەن ھەرچی پیاوە خەریکی فەلسەفەیە وکچ خەتاباردەکەن خۆشیان کچ و خوشکەکانیان ھەرئاوا بەشوداوە".
به‌رامبه‌ر ئه‌م كۆمێنتانه به‌شێك له‌كۆمێنته‌كان كه سه‌رجه‌میان كوڕن به‌رنامه‌كه‌ی به‌سه‌ركه‌وتوو ده‌زانن و قسه‌كانیشی به‌ڕاست هه‌ر ئه‌مه‌شه وایكردووه ڕاو بۆچونی جیاواز له‌سه‌ر بابه‌ته‌كه زیاتر بووترێت.
AM:11:34:06/09/2018
ئه‌م بابه‌ته 47087
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت