ئه‌وه‌ی ده‌رباره‌ی سه‌لما حایك نایزانیت
وێستگه نیوزـ
له كچه په‌نابه‌رێكی نایاساییه‌وه بۆ بۆمبێك له‌ناو هۆڵیود، ئه‌مانه وێستگه‌كانی ژیانی سه‌لما حایك، خانمه ئه‌كته‌ری ئه‌مریكیی به ره‌گه‌ز لوبنانییه.
سه‌لما حایك، خانمه ئه‌كته‌رێكی مه‌كسیكی ئه‌مریكاییه، له 2ی ئه‌یلولی 1966 له مه‌كسیك له‌دایكبووه و كچی سامی حایك، گه‌وره بازرگانی مه‌كسیكیی به ره‌گه‌ز لوبنانیه و دایكشیشی مهكسیكییهكی به ره‌گه‌ز ئیسپانی و گۆرانیبێژی ئۆپرایه به‌ناوی دیانا.
دوای دوو ساڵ له خوێندن و له ته‌مه‌نی 14 ساڵیدا به‌هۆی هه‌ڵه‌شه‌یی و ره‌فتاره خراپه‌كانی له خوێندنگه‌ی دواناوه‌ندیی كاسۆلیكی ده‌ركراوه، به‌هۆی خۆشویستنی هونه‌ر و بونه خولیای، سه‌ره‌ڕای سوربونی باوكی نه‌یتوانی خوێندنه‌كه‌ی له‌بواری په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ته‌واو بكات.
له منداڵی‌دا نه‌نكی ده‌یویست جوان ده‌ركه‌وێت، بۆیه قژی بۆ تاشی برۆشی بۆ راكێشا، ئه‌وه‌ش به‌و بڕوایه‌ی كه ئه‌و كارانه جوانییه‌كه‌ی زیاتر ده‌كه‌ن.
حایك ژیانی هونه‌ریی له رێكلامی ته‌له‌فزیۆنییه‌وه له مه‌كسیك ده‌ستپێكرد، پاشان له ساڵی 1988 یه‌كه‌م رۆڵی وه‌ك ئه‌كته‌ر له درامایه‌كی ته‌له‌فزیۆنی به‌ناوی (تێریزا) بینی كه له‌وێه‌وه بووه به ئه‌ستێره‌یه‌كی به‌ناوبانگی ناوخۆی ئه‌و وڵاته.
دوای په‌یداكردنی ناوبانگ، سه‌لما بڕیاریدا مه‌كسیك به‌ره‌و هۆڵیود جێبهێڵێت كه هه‌میشه خه‌ونی پێوه بینیوه، ساڵی یه‌كه‌می كاركردن بۆ سه‌لما باش نه‌بوو، چونكه وه‌ك یاریده‌رده‌ری ماكیاج له لۆس ئه‌نجلس كاری كرد، دانی به‌وه‌شداناوه كه سه‌ره‌تای ژیانی له ئه‌مریكا وه‌ك په‌نابه‌رێكی ناسایایی به‌سه‌ر بردوه.
سه‌لما حایك توانی باز به‌سه‌ر زۆر له‌و ئاستنهگانهدا بنێت كه هاتنه به‌رده‌می، ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ی رۆڵی بچوكی له چه‌ندین فیلمی جیاواز بینی، به‌ڵام به‌هۆی فیلمی Desperado له ساڵی 1995، سه‌لما سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌ی به‌ده‌ستهێنا و له‌وكاته‌وه له سه‌ركه‌وتن به‌رده‌وام بوو تا وه‌ك ئه‌كته‌رێكی مه‌كسیكی بووه یه‌كێك له ئه‌ستێره‌كانی هۆڵیود.
ساڵی 2003 ئه‌و خانمه له‌سه‌ر رۆڵه باشه‌كه‌ی له فیلمی Frida له‌نێو ته‌نها 4 خانمه ئه‌كته‌ری ئه‌مریكای لاتین بۆ خه‌ڵاتی ئۆسكار كاندید كرا.
رۆڵی سه‌لما له‌و فیلمه‌دا سه‌ره‌تای گه‌شه‌سه‌ندی راسته‌قینه‌ی ئه‌و خانمه بوو له بواری سینه‌ما، هه‌ر به هه‌مان هۆكاریش چه‌ندینجار بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی ئۆسكار كاندید كراوه، دوای 15 ساڵیش له‌و فیلمه،سه‌لما هارڤی واینستن-ی به‌رهه‌مهێنی فیلمه‌كه‌ی به‌وه تۆمه‌تبار كرد كه گێچه‌ڵی سێكسیی پێكردوه و وا وه‌سفی ئه‌و به‌رهه‌مهێنه‌ره‌ی كرد كه "دڕنده"یه و توڕه‌یی دروست ده‌كات، ته‌نانه‌ت سه‌لما به رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمز-ی راگه‌یاندبوو كه هارڤی هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتنی لێكردوه.
له گفتوگۆیه‌گدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌یه‌كی ئیسپانی، سه‌لما حایك وتویه‌تی: "سه‌ره‌تای كاركردنم له‌بواری سینه‌ما به شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی پشتی به‌وه به‌ستبوو كه ده‌بێت رێگه بده‌م جه‌سته‌م قۆرغ بكرێت"، به‌ڵام ناچار بووه ئه‌وه قبوڵ بكات تا بگات به‌و دۆخه‌ی كه ئێستا هه‌یه‌تی، چونكه له‌و باوه‌ڕه‌دا بووه كه له كۆتاییدا هه‌موو شتێك ده‌گۆڕێت و چاك ده‌بێت.
هاوسه‌ری سه‌لما حایك، فرانسوا هێنری بینۆ-ی ملیۆنێری فه‌ره‌نسییه و منداڵێكیان به‌ناوی ڤالانتینا هه‌یه.
له ته‌مه‌نی 18 ساڵیدا سه‌لما بۆ یه‌كه‌مجار سه‌ردانی میسری كرد و وای گێڕاوه‌ته‌وه كه له‌كاتی سه‌ردانكردنی هه‌ره‌مه‌كانی ئه‌و وڵاته سواری وشتر بووه، خاوه‌ن وشتره‌كه زۆر پێی سه‌رسام بووه و هه‌ر هماشای كردوه، بۆیه به وشتره‌كه‌وه به‌ره‌و شوێنێكی دیكه بردویه‌تی، سه‌لماش ترساوه و قیژاندویهتی و دواتر له ده‌ستی ئه‌و پیاوه رزگار كراوه.
هه‌ر سه‌باره‌ت به‌و ئه‌زمونه تاڵه‌ی، سه‌لما وتویه‌تی: "پیاوه‌كه به راستی ده‌یویست بمڕفێنێت، به‌ڵام كه دۆزییانمهوه و له‌ده‌ستی رزگار بووم، پیاوه‌كه زۆر خه‌مناك بوو، هه‌وڵیدا گفتوگۆیان له‌گه‌ڵ بكات و پێی وتوتن وشتره‌كه‌یان ده‌داتێ به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵی بمێنمه‌وه و هاوسه‌رگیریی له‌گه‌ڵ بكه‌م".
له‌لایه‌كی دیكه‌وه سه‌لما له به‌رنامه‌ی The Daily Show باسی له دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئێستای ئه‌مریكا كردوه و وتویه‌تی كه تره‌مپ هه‌وڵیداوه ژوانی له‌گه‌ڵ ببه‌ستێ و پێكه‌وه بچنه ده‌ره‌وه، به‌ڵام كه سه‌لما ئه‌و داوایه‌ی ره‌تكردوه‌ته‌وه، تره‌مپ پڕوپاگه‌نده‌ی له‌دژ بڵاوكردوه‌ته‌وه.
سه‌باره‌ت به رهچهڵهكهكهشی وتویه‌تی: "هه‌میشه به‌ده‌ست ره‌چه‌ڵه‌كه‌وه ناڵاندومه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه له مه‌كسیك له‌دایكبوم، ئه‌وكاته‌ی له مه‌كسیك بووم، خه‌ڵك به لوبنانیان ده‌زانیم نه‌ك مه‌كسیكی، كه كۆچیشم بۆ ئه‌مریكا كرد، به مه‌كسیكی له قهڵهمیاندام، له فه‌ره‌نساش به ئه‌مریكیم ده‌زانن".
PM:06:32:03/09/2018
ئه‌م بابه‌ته 42536
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت