له‌پێناو هاوسه‌ره‌كه‌ی وازی لە وەزیری هێنا
كیتیل سۆلڤیك، وه‌زیری گواستنه‌وه‌ی نه‌رویج
وێستگه نیوزـ
وه‌زیری گواستنه‌وه‌ی نه‌رویج ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆی راگه‌یاند، ئه‌وه‌ش له‌پێناو هاوسه‌ره‌كه‌ی كه له بواری پزیشكی كار ده‌كات.
كیتیل سۆلڤیك، وه‌زیری گواستنه‌وه‌ی نه‌رویج رایگه‌یاندوه كه هۆكاری ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه هاوسه‌ره‌كه‌ی له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی ئه‌مریكا كارێكی نوێی گرتوهتهدهست.
ده‌شڵێت كه له‌پێناو جێبه‌جێكردنی ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی كه له‌نێوایاندا بووه و بۆ پابه‌ندبون به‌و به‌ڵێنه‌ی كه پێی داوه، واز له پۆستی وه‌زیری ده‌هێنێت تا خانمه‌كه‌ی له‌بواری كاره‌كه‌یدا سه‌ركه‌وتوبێت.
وه‌زیره نه‌رویجیه‌كه وتویه‌تی كه بۆ ماوه‌ی ساڵێك ده‌چنه ئه‌مریكا و له‌وێ خانمه‌كه‌ی له گه‌وره‌ترین نه‌خۆشخانه‌ی ولایه‌تی ئه‌لاباما ده‌ستبه‌كار ده‌بێت، دواتر ده‌گه‌ڕێنه‌وه نه‌رویج و خۆشی ده‌ست به كاروباری سیاسیی خۆی ده‌كاته‌وه.
PM:04:52:02/09/2018
ئه‌م بابه‌ته 6906
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت