زه‌یتی زه‌یتون توانای سێكسی پیاوان زیاد ده‌كات
وێستگه نیوز –
لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی یۆنانی كه له‌سه‌ر زیاتر له 600 پیاو ئه‌نجام درا، ده‌ریخست كه كاریگه‌ری زه‌یتی زه‌یتون له‌سه‌ر پیاوان زۆر له ڤیاگرا باشتره، ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه ئه‌و پیاوانه‌ی رێژه‌یه‌كی زۆر زه‌یتی زه‌یتونیان خواردووه، كه‌متر تووشی لاوازی توانای سێسكی بوونه‌ته‌وه.
سه‌رپه‌رشتیارانی لێكۆڵینه‌وه‌كه ده‌ڵێت: "په‌یڕه‌وكردنی سیستمێكی خۆراكی ده‌وڵه‌مه‌ند به زه‌یتی زه‌یتون، پارێزگاری له سه‌لامه‌تی بۆرییه‌كانی خوێن ده‌كات، به‌مه‌ش سووڕی خوێن له جه‌سته‌ی مرۆڤه‌كاندا پارێزراو ده‌بێت".
ئاماژه‌شیان به‌وه‌دا كه "ئه‌و پیاوانه‌ی له هه‌فته‌یه‌كدا زیاتر له 9 كه‌وچك زه‌یتی زه‌یتون ده‌خۆن، كه‌متر تووشی لاوازی توانای سێسكی بوونه‌ته‌وه و رێژه‌ی هۆرمۆنی نێرینه (ئهلتستوستیرون)یان به‌رزبووه‌ته‌وه".
به‌گوێره‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كه پابه‌ندبوون به سیستمێكی خۆراكی هاوشێوه‌ی ئه‌و وڵاته ئه‌وروپیانه‌ی له‌سه‌ر ده‌ریای ناوه‌ڕاستن كه ده‌وڵه‌مه‌نده به میوه و سه‌وزه و پاقله‌مه‌نی و ماسی و چه‌ره‌سات و زه‌یتی زه‌یتون، مه‌ترسی تووشبوون به لاوازی توانای سێسكی به رێژه‌ی سه‌دا 40 كه‌مده‌كاته‌وه.
لێكۆڵه‌ری یۆنانی كریستینا خریسوهو كه له زانكۆی ئه‌سینا سه‌رپه‌رشتیاری لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ی كردووه، ده‌ڵێت: "پابه‌ندبوونی به كلتووری خۆراكی ته‌ندروست و راهێنانی وه‌رزشی بۆ ماوه‌یه‌كی دووردرێژ كاریگه‌ری له‌سه‌ر جۆری ژیانمان ده‌بێت به توانای سێكسیشه‌وه".
وتیشی: "به‌كارهێنانی زه‌یتی زه‌یتون و پابه‌ندبوونی به سیستمێكی خۆراكی مامناوه‌ند توانای سێكسی پیاوان زیاد ده‌كات".
سه‌رچاوه: سكای نیوز
AM:11:51:31/08/2018
ئه‌م بابه‌ته 48437
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت