تارا ره‌سوڵ بۆ شاره‌وانی ستۆكهۆڵم كاندید ده‌كرێت
وێستگه نیوز –
خانمه گۆرانیبێژ تارا ره‌سوڵ رایگه‌یاند كه بۆ ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانی ستۆكهۆڵم كاندید كراوه و داوا له كوردانی ئه‌و وڵاته ده‌نگی پێبده‌ن.
تارا ره‌سوڵ خانمه گۆرانیبێژ له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك رایگه‌یاند "له‌لایه‌ن پارتی (سۆسیال دیموكراتی سوید) كه ئێستا حوكمداری ئه‌م وڵاته ده‌كات ده‌ستنیشان كراوم بۆ ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانی ستۆكهۆڵم له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌م ساڵ كه له 2018/9/9 به‌ڕێوه ده‌چێت".
تارا ره‌سوڵ ده‌ڵێت: "زیاترله پانزه‌ساڵه وه‌كو ئه‌ندامێكی چالاك له‌گه‌ڵ ئه‌م پارته كار ده‌كه‌م و له ئێستاشدا پێویستم به ده‌نگی كوردانی خۆشه‌ویستی ستۆكهۆڵمه بۆبه‌ده‌ست هێنانی ئه‌م پۆسته".
ئه‌و خانمه گۆرانیبێژه نووسیویه‌تی: "بۆ خزمه‌تكردنی زیاتر به كلتور‌و موزیك و مرۆڤی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت و به ساڵاچوو سوپاس بۆ متمانه و ده‌نگدانتان به من كه ژماره‌كه‌م 35ه له لیستی كۆمۆن".
PM:09:19:29/08/2018
ئه‌م بابه‌ته 20268
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت