له یه‌كه‌م رووداوی دوای رێگاپێدانیان به شۆفێریكردن، كچێك له سعودیه ئۆتۆمبێلێكی دزی
وێستگه نیوز –
دوای ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی سعودیه بڕیاریاندا رێگا به ئافره‌تان بده‌ن شۆفێری بكه‌ن، كچێك ئۆتۆمبێلێكی دزی.
له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه، له شاری ده‌مامی سعودیه كچێك له ئۆتۆمبێلێك كه له پشت ژماره‌یه‌ك ئۆتۆمبێلی تره‌وه وه‌ستاوه، داده‌به‌زێت و ئۆتۆمبێلی پیاوێك ده‌دزێت كه به ئیشكردووی به‌جێی دێڵێت.
ئه‌و كه‌سانه‌ی گرته ڤیدیۆییه‌كه‌یان بڵاوكره‌وه رایانگه‌یاند كه رووداوی دزییه‌كه سه‌عات 9ی به‌یانی رۆژی دووشه‌ممه له‌به‌رده‌م فرۆشگایه‌كی بازرگانی له گه‌ڕه‌كه‌ی 75ی شاری ده‌مام روویداوه.
عه‌بدوڵا ئه‌لشایع شاره‌زای بواری تاوان به رۆژنامه‌ی "ریاز"ی وت: "شێوازی دزین و سه‌ركه‌وتنی ئۆتۆمبێله‌كه واده‌ریده‌خه‌ن كه په‌یوه‌ندییه‌ك له‌نێوان خاوه‌نی ئۆتۆمبێله‌كه و ئه‌نجامده‌ری دزییه‌كه‌دا هه‌یه".
ئه‌و شاره‌زایه هۆشداری دا له دووباره بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و گرته ڤیدیۆییه كه ره‌نگه ببێته‌هۆی به‌رزكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی تاوان لای ئافره‌تان و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه یه‌كێك له گرنگترین هۆكاره‌كانی بڵاوبوونه‌وه‌ی دیارده‌ی دزی لای ئافره‌تان بارودۆخی داراییه، سه‌ره‌ڕای ئیستیغلالكردنیان له‌لایه‌ن بانده‌كانه‌وه یاخود لاساییكردنه‌وه‌ی پیاوان.
ساڵی رابردوو شا سه‌لمان بن عه‌بدولعه‌زیز، پادشای سعودیه بڕیارێكی ده‌ركرد و تیایدا مۆڵه‌تی به خانمانی وڵاته‌كه‌ی دا شۆفێری بكه‌ن، بڕیاره‌كه له رۆژی 22ی حوزه‌یرانی 2018 چووه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه و هه‌ر له یه‌كه‌م رۆژی کارکردن بە بڕیارەکە، چه‌ند روداوێکی هاتوچۆ تۆمار كران.
PM:06:19:29/08/2018
ئه‌م بابه‌ته 3530
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت