به ڤیدیۆ... دیارنه‌مانی ژنێك به‌شێوه‌یه‌كی گوماناوی
وێستگه نیوز –
له ویلایه‌تی ته‌كساسی ئه‌مریكا ژنێكی نه‌ناسراو دوای ئه‌وه‌ی له ده‌رگای چه‌ند ماڵێك ده‌دات له‌پڕ دیار نامێنێت به‌بێ ئه‌وه‌ی كه‌س بیبینێت و ده‌بێته گرێكوێره‌یه‌كی سه‌رسوڕهێنه‌ر.
له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا كه به كامێرای چاودێری گیراوه، ژنێك ده‌رده‌كه‌وێت كه كه‌له‌پچه‌ی شكاوی له‌ده‌ستدایه و له ده‌رگای ماڵێك نزیك ده‌بێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له زه‌نگه‌كه‌یان بدات، به‌ڵام له‌پڕ دیارنامێنێت.
له گرته ڤیدیۆییه‌كه‌دا كه له ناوچه‌ی Montgomery سه‌ر به شاری هیوستنی باشووری ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان وێنه‌ی گیراوه، ژنه‌كه كراسێكی له‌به‌ردایه.
دوای ئه‌وه‌ی له سه‌عات 3:20 ده‌قیقه‌ی به‌ره‌به‌یانی رۆژی 24ی ئابدا به‌له‌ده‌رگادانی ئه‌و ماڵه مشتوومڕی نایه‌وه، ئه‌و ژنه ده‌رنه‌كه‌وتووه‌ته‌وه.
ژماره‌یه‌ك دراوسێی ئه‌و خنووه رایانگه‌یاند كه ژنه‌كه له ده‌رگای ماڵی ئه‌وانیشی داوه، به‌ڵام كاتێك ده‌رگایان كردووه‌ته‌وه كه‌سیان نه‌بینیوه.
پۆلیسی ئه‌و ناوچه‌یه داوای له هاوڵاتیان كرد كه هه‌ر كه‌سێك زانیاری سه‌باره‌ت به‌و ژنه هه‌یه كه له گرته ڤیدیۆییه‌كه‌دا ده‌ركه‌وتووه، ئاگاداریان بكاته‌وه به‌تایبه‌ت كه گرته ڤیدیۆییه‌كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو بڵاوكرایه‌وه.
هه‌ندێك پێیانوایه كه ژنه‌كه یه‌كێكه له‌و كه‌سانه‌ی له ناوچه‌كه‌دا خۆی شاردووه‌ته‌وه، به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتداران باس له‌وه‌ده‌كه‌ن كه سیفه‌ته‌كانی ئه‌و ژنه‌ی له گرته ڤیدیۆییه‌كه‌دا ده‌ركه‌وتووه، له ئاگاداركردنه‌وه‌كانی لای ئه‌واندا نییه.
ئه‌گه‌رێكی تر ئه‌وه‌یه كه له‌و شه‌وه‌دا ژنه‌كه له ده‌ستی كه‌سێك هه‌ڵاتبێت، به‌ڵام كه‌سی ده‌ستنه‌كه‌وتووه له‌وكاته‌دا هاوكاری بكات.
پۆلیس به‌رده‌وامه له بینینه‌وه‌ی كامێراكانی چاودێری ئه‌و ماڵانه‌ی نزیكن له شوێنی بینینی ژنه‌كه به‌و ئومێده‌ی زانیاری زیاتریان سه‌باره‌ت به‌و حاڵه‌ته ده‌ست بكه‌وێت.
سه‌رچاوه: dailymail
PM:11:09:28/08/2018
ئه‌م بابه‌ته 30658
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت