به‌ ڤیدیۆ.. پارچه‌ گۆشتێكی قوربانی پاش له‌تكردنی ده‌جوڵێت

‌گۆشتە قوربانیەکە

وێستگه‌ نیوز ـ
بەکارهێنەرێکی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە ئیندۆنیسیا ڤیدیۆی پارچە گۆشتێکی بچوکی بڵاوکردووەتەوە کە پاش لەتکراوی دەجوڵێت وەك ئەوەی ئێشتا ڕۆح لەبەریدا مابێت.


ماڵپەڕی " alwatanvoice" بڵاویکردووەتەوە، پاش بڵاوبوونەوەی ڤیدیۆکە زۆر کەس لەو بڕوایەدابوون هەندێك وزەی  کارەبایی لەناودا مابێت بۆیە بەردەوامە لە جوڵە کردن، هەندێك بەکارهێنەرانی دیکەش لەو بڕوایەدا بوون دەماری تێدابێت و خوێنی لێوە بێتە دەرەوە.

بەڵام تا ئێستا هیچ کەسێکی پسپۆڕ لەبواری ئاژەڵان زانیاری نەداوە لەسەر هۆکاری جوڵەی ئەو پارچە گۆشتە.

هــ. ر


AM:08:27:27/08/2018


ئه‌م بابه‌ته 39406 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت