بزانه له رۆژانی جه‌ژندا چی كردووه؟
وێستگه نیوز ـ
نێرگز قادر، خانمه پێشكه‌شكاری كه‌ناڵی ئاسمانی كه‌ركوك رایگه‌یاند، له رۆژانی جه‌ژندا به توانایه‌كی كه‌م و حه‌ز و ماندووبوونی خۆیانه‌وه توانیویانه بینه‌رێكی باشیان هه‌بێت و ده‌یان ده‌ستخۆشیان بۆ بێت.
نێرگز قادر، له لاپه‌ڕه‌ی فه‌رمی خۆی بڵاویكردووه‌ته‌وه: "سوپاس بۆ خودا سوپاس بۆ دانەدانەی هاوکارانم لەکەناڵی کەرکوک سوپاس بۆ بینەرە ئازیزه‌كانم کەتوانیمان ئەم جەژنە بە توانایه‌کی کەم بە حەزوتوانا و ماندبونەوە چەندبەرنامەیەک پێشکەش بکەین هەرچەند کەم وکوری هەبوو بەڵام توانیمان وابکەین هەزاران بینەرمان هەبێت".
وه‌شی وتووه: "ئەوە دڵخۆشی کردم ئەوەبوو لە کاتی راستەو خۆی بەرنامەکان لەرۆژی یەکەم 19 هەزار وەرگری هەبوو 30 هەزار کەس راستەوخۆ لە رێگەی بەیجی کەناڵی کەرکوکەوە بینەری بەرنامەکەبوون، رۆژی دووەم 53 هەزار وەرگر و هەزاران بینەری هەبوو کۆتا رۆژ 40 هەزار وەرگر 30 هەزار بینەری راستەخۆم هەبوو".
نێرگز قادر، له ساڵی 2010ه‌وه له كه‌ناڵی ئاسمانی كه‌ركوك پێشكه‌شكاری هه‌واڵه سیاسییه‌كان و به‌رنامه‌ی كه‌ركوك پێشكه‌ش ده‌كات، یه‌كێكه له‌و پێشكه‌شكارانه‌ی زۆرترین بینه‌ری هه‌یه و خوێندکاری کۆلێژی یاسایە.
هــ. ر
PM:09:32:26/08/2018
ئه‌م بابه‌ته 59598
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت