ئاگاتان له‌م دوو مانگه‌ی ساڵ بێت
وێستگه نیوزـ
دوای شرۆڤە و شیکاری کردن بۆ هۆكاری زیادبونی رێژه‌ی جیابونه‌وه‌ی ژن و مێرد ته‌نها له دوو مانگی دیاریكراوی ساڵدا، دامه‌زراوه‌یه‌كی تایبه‌ت به زانستی كۆمه‌ڵایه‌تیی ئه‌مریكا ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه و هۆشداریی له دوو مانگە دا كه بۆ ژن و مێرد خراپه.
براین سیرافینی و جلیا برانیس، دوو زانای دامه‌زراوه ئهمریكاییهكهن و بۆ ماوه‌ی 14 ساڵ (2001 بۆ 2015) كاریان له‌سه‌ر راپرسییه‌ك كرد كه سه‌دان ژن و مێردی جیابوه‌وه به‌شدارییان تێدا كردوه.
راپرسییه‌كه ئه‌وه‌ی رونكردوه‌ته‌وه كه لوتكه‌ی حاڵه‌تی ته‌ڵاق و جیابونه‌وه له هه‌ردوو مانگی ئازار (مانگی 3) و مانگی ئاب (مانگی 8) دا بووه و كێشه‌كان له‌و دوو مانگه‌دا زۆر بوون، ده‌ریشكه‌وتوه ئه‌و دوو مانگه، دوو مانگی چاره‌نوسسازن بۆ ژن و مێرد كه پرسیاریان له چاره‌نوسی پێكه‌وه‌ژیان كردوه و دواتر له‌و دوو مانگه‌دا بڕیاریانداوه جیاببنه‌وه.
به‌ی وته‌ی زاناكان، گه‌یشتنی حاڵه‌تی جیابونه‌وه له مانگی ئازار بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه ئه‌و مانگه كاتی پشوی زستانه‌یه، بۆیه هه‌ریه‌ك له ژن و مێرد له‌و مانگه‌دا هه‌وڵی نوێكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه سۆزدارییه‌كانیان ده‌ده‌ن و ده‌یانه‌وێت په‌یوه‌ندیی هاوسه‌رگیری چالاك بكه‌نه‌وه، ئه‌وه‌ش له‌رێگه‌ی به‌رسه‌ربردنی پشوی زستانه له شارێكی دیكه‌ی جگه‌له شاری خۆیان و بیركردنه‌وه له گه‌شتكردن بۆ ناوچه‌یه‌كی دیكه.
راپرسییه‌كه ده‌ریخستوه كه پێكه‌وه‌بونی ژن و مێرد له‌و پشوه‌دا و مانه‌وه‌یان له نزیكی یه‌كتر بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر، به‌شێوه‌یه‌كی رێژه‌یی هۆكار بووه بۆ كه‌ڵه‌كه‌بونی كێشه و ناكۆكییه‌كانی نێوانیان تا دواجار به‌هۆی زۆریی كێشه‌كانه‌وه بڕیاری جیابونه‌وه‌یان داوه.
سه‌باره‌ت به زیادبونی رێژه‌ی جیابونه‌وه‌ش بۆ مانگی ئاب، راپرسییه‌كه وای شرۆڤه كردوه كه له‌و مانگه‌دا دایك و باوك سه‌رقاڵی خۆئاماده‌كردن ده‌بن بۆ ساڵی نوێی خوێندنی منداڵه‌كانیان، ئه‌مه جگه‌له زۆربونی كێشه و زیادبونی به‌رپرسیارێتی، هه‌ربۆیه به‌وهۆیه‌وه ئاستی شه‌ڕ و ده‌مه‌قاڵه و ناكۆكیی خێزانی زیاد ده‌كات و زۆرجار به جیابونه‌وه كۆتایی دێت.
PM:06:25:26/08/2018
ئه‌م بابه‌ته 19186
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت