سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ له رۆژنامه‌گه‌ری كوردیدا
وێستگه نیوز –
"سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ له رۆژنامه‌گه‌ری كوردیدا" توێژینه‌وه‌یه‌كی مه‌یدانییه بۆ گرنگی پێدان به سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ له رۆژنامه‌ی كوردیدا له‌لایه‌ن مه‌سعودی مه‌لا هه‌مزه كراوه.
له‌م په‌ڕتووكه‌دا سێ پێشه‌كی جیاواز هاتووه كه هه‌ركام تیشك ده‌خه‌نه‌سه‌ر بابه‌تێكی گرنگ. له‌پێشه‌كی یه‌كه‌مدا كه لایه‌ن دكتۆر سه‌مه‌د قادر توێژه‌ر له زانكۆی لێڤه‌رپۆل له به‌ریتانیا نووسراوه باس له گرنگی سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵ ده‌كات و ئه‌م توێژینه‌وه‌یه به هه‌نگاوێكی شیكاری ده‌زانێ بۆ ئاوێته‌بوونی میدیاكار و ژینگه‌ی كاركردنیان له‌نێو ده‌زگاكانی راگه‌یاندن له هه‌رێمی كوردستان. دكتۆر سه‌مه‌د باسی له‌وه‌شكردووه كه ئه‌م توێژینه‌وه بۆ پڕكردنه‌وه‌ی بۆشاییه‌ك كه له‌باری سه‌رچاوه‌ی ئه‌كادیمی له‌بواری سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵ و باس له‌وه ده‌كات كه چۆن میدیاكار ده‌توانێ مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ و زانیاری و چۆنێتی رۆماڵكردنی رووداوه‌كان به تایبه‌تی له‌واقیعی ئه‌مڕۆی كوردستان ده‌كات.
دكتۆر سادق حه‌مه غه‌ریب پێشه‌كی دووه‌می په‌ڕتووكه‌كه‌ی نووسیوه و باس له‌وه ده‌كات كه ئه‌م توێژینه‌وه‌یه هه‌وڵیداوه ناوه‌ڕۆك و جۆره‌كانی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ له رۆژنامه‌ی كوردیدا بخاته‌ڕوو و چۆنێتی مامه‌ڵه‌كردنی رۆژنامه نووسان له‌گه‌ڵ سه‌رچاوه نادیاره‌كان بخاته‌ڕوو.
پێشه‌كی سێهه‌م كه خودی نووسه‌ر و توێژه‌ر نووسیویه‌تی باس له‌وه ده‌كات په‌ڕتووكه‌كه له‌سێ به‌ش پێكهاتووه.
به‌شی یه‌كه‌م بۆ چه‌مك و پێناسه‌ی هه‌واڵ و ره‌گه‌ز و به‌هاكان و جۆره‌كانی هه‌واڵ ته‌رخان كراوه.
به‌شی دووه‌م جۆر و تایبه‌تمه‌ندی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ له‌خۆ ده‌گرێت.
به‌شی سێیه‌م بۆ سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵ له‌ڕۆژنامه‌ی گه‌ری كوردی ته‌رخان كراوه.
له لایه‌كی تره‌وه به‌شی سێیه‌م خۆی له‌چه‌ند به‌شێكی دیكه‌ی پێكهاتووه كه بڕیتیه له:
به‌شی یه‌كه‌م گفتۆگۆ كردن له‌سه‌ر مێژووی سه‌رهه‌ڵدان و گه‌شه‌سه‌ندنی هه‌فته‌نامه‌كانی روودا و ئاوێنه‌دا.
به‌شی دووه‌م بۆ شیكاری و شرۆڤه‌ی ناوه‌ڕۆكانی ئاوێنه و روودا ته‌رخان كراوه.
به‌شی سێهه‌م باس له ئه‌نجام و شیكاری راپرسییه‌ك ده‌كات كه توێژه‌ر به شێوه‌ی مه‌یدانی له‌شاره‌كانی هه‌ولێر و سلێمانی و ده‌هۆك ئه‌نجامی داوه.
شتێكی دیكه‌ی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه كه پێویسته ئاماژه‌ی پێبكرێت ئه‌وه‌یه كه ئه‌م توێژینه‌وه پشتی به 48 سه‌رچاوه‌ی كوردی و عه‌ره‌بی و ئینگلیزی به‌ستووه.
ناوی كتێب/ سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ له رۆژنامه‌گه‌ری كوردیدا
ناوی نووسه‌ر/ مه‌سعودی مه‌لا هه‌مزه
بابه‌ت/ میدیا
چاپخانه/ هێڤی
تیراژ/ 500 دانه
ساڵی چاپ/ 2018
دیزانینی ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی په‌ڕتووكه‌كه/ ئه‌كره‌م فه‌ریدوون حه‌مه ئه‌مین
ناساندن/ جه‌واد حه‌یده‌ری
PM:02:17:26/08/2018
ئه‌م بابه‌ته 2518
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت