نێرگز قادر چۆن باسی رووداوه‌كه‌ی کەناڵی كه‌ركوك ده‌كات؟
نێرگز قادر
وێستگه نیوز ـ
نێرگز قادر، خانمه پێشكه‌شكاری كه‌ناڵی ئاسمانی كه‌ركوك له پۆستێكدا له لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆی له فه‌یسبوك باسی زیانه‌كانی هێرشه‌كه‌ی سه‌ر بینای كه‌ناڵه‌كه‌ی ده‌كات و وێنه‌ی چه‌ند چۆله‌كه‌یه‌كی له‌سه‌ر قه‌دی داره كه‌وتووه‌كه داناوه كه به‌هۆی هێرشه‌كه‌وه گیانیان له ده‌ستداوه.
نێرگز له پۆسته‌كه‌یدا ده‌ڵێت: "زیانەکانی ئەو هاوەنەی بەر کەناڵی کرکوک کەوتووە، ئه‌وان ده‌توانن چریكه‌ی چۆله‌كه‌كان بێده‌نگ بكه‌ن، به‌ڵام ئێمه بێده‌نگ نابین و به‌رده‌وام ده‌بین".
نێرگز قادر، پێشكه‌شكاری كه‌ناڵی ئاسمانی كه‌ركوك به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: له یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنه‌وه هه‌مه‌رێكی دژه تیرۆری عیراق له به‌رده‌م بینای كه‌ناڵه‌كه‌یان وه‌ستابوو كه گوایه بۆ پاراستنی لایه‌نی ئه‌منی كه‌ناڵه‌كه و دۆخی ئه‌منی ناوچه‌كه‌یه.
وتیشی: "به‌ره به‌یانی ئه‌مڕۆ گولـلە ئار پی جیه‌ك ئاڕاسته‌ی هه‌مه‌ره‌كه كرا‌و گوللـه هاوەنێکیش ئاراستەی بینای کەناڵی کەرکوک کرا و تەقیەوە، بەڵام هیچ زیانێکی گیانی نەبوو، ته‌نیا زیانی به دره‌خت و حه‌وشه‌ی كه‌ناڵه‌كه گه‌یاند".
نێرگز قادر ئاماژەی بەوەشکرد، بینای كه‌ناڵی ئاسمانی كه‌ركوك نووسینگەی کوردسات و کوردستانی نوێ و گەلی کوردستانیشی لێیە.
ئه‌وه‌سی خسته‌ڕوو: گوللـه هاوه‌ن و ئار پیجیه‌كه له گۆڕستانی شێخ محێدینه‌وه ئاڕاسته كراون كه هه‌مووی 15 بۆ 20 مه‌ترێك له كه‌ناڵی ئاسمانی كه‌ركوكه‌وه دوورن، به‌ڵام نازانن هێرشبه‌ره‌كان سه‌ر به كێن.
ئەمەش لەکاتێکدایە تا ئێستا دەزگاکانی پۆلیس و ئەو کەناڵانەش خۆیان هیچ ڕوونکردنەوەیەکیان لە بارەی هێرشەکەوە بڵاو نەکردووەتەوە.
له‌لایه‌كی تره‌وه سه‌نته‌ری میترۆ بۆ داكۆكی له‌رۆژنامه‌نوسان له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا كه به‌زمانی عه‌ره‌بی ده‌ریكردووه داوا له‌پارێزگاری كه‌ركوك به‌وه‌كاله‌ت ده‌كات رێ و شوێنی پێویست بۆ لێكۆڵینه‌وه له‌رووداوه‌كه بگه‌ره‌نه به‌ره‌و ده‌رئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ش بۆ ڕای گشتی بڵاوبكه‌نه‌وه.
هه‌روه‌ها سه‌نته‌ری میترۆ بۆ داكۆكی له‌رۆژنامه‌نوسان هاوكات داوا له‌هێزه ئه‌منییه‌كان ده‌كات كه دامه‌زراوه میدیاییه‌كانی حزب و حكومه‌ت بپارێزن و چونكه له‌ئه‌ستۆی ئه‌واندایه.
هــ. ر
PM:02:50:25/08/2018
ئه‌م بابه‌ته 22550
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت