له كه‌ركوك به گوللـه هاوه‌ن هێرش كرایه سه‌ر كه‌ناڵی ئاسمانی كه‌ركوك
دیمەنێک لە هێرشەکە
وێستگه نیوز ـ هه‌ستیار
بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە 25ی ئابی 2018، لە رێگەی گولـلە هاوەنێکەوە هێرش کراتەوە سەر بینای کەناڵی ئاسمانی کەرکوک کە نووسینگەی چەند کەناڵێکی دیکەی تیایە.
نێرگز قادر، پێشكه‌شكاری كه‌ناڵی ئاسمانی كه‌ركوك به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: له یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنه‌وه هه‌مه‌رێكی دژه تیرۆری عیراق له به‌رده‌م بینای كه‌ناڵه‌كه‌یان وه‌ستابوو كه گوایه بۆ پاراستنی لایه‌نی ئه‌منی كه‌ناڵه‌كه و دۆخی ئه‌منی ناوچه‌كه‌یه.
وتیشی: "به‌ره به‌یانی ئه‌مڕۆ گولـلە ئار پی جیه‌ك ئاڕاسته‌ی هه‌مه‌ره‌كه كرا‌و گوللـه هاوەنێکیش ئاراستەی بینای کەناڵی کەرکوک کرا و تەقیەوە، بەڵام هیچ زیانێکی گیانی نەبوو، ته‌نیا زیانی به دره‌خت و حه‌وشه‌ی كه‌ناڵه‌كه گه‌یاند".
نێرگز قادر ئاماژەی بەوەشکرد، بینای كه‌ناڵی ئاسمانی كه‌ركوك نووسینگەی کوردسات و کوردستانی نوێ و گەلی کوردستانیشی لێیە.
ئه‌وه‌سی خسته‌ڕوو: گوللـه هاوه‌ن و ئار پیجیه‌كه له گۆڕستانی شێخ محێدینه‌وه ئاڕاسته كراون كه هه‌مووی 15 بۆ 20 مه‌ترێك له كه‌ناڵی ئاسمانی كه‌ركوكه‌وه دوورن، به‌ڵام نازانن هێرشبه‌ره‌كان سه‌ر به كێن.
ئەمەش لەکاتێکدایە تا ئێستا دەزگاکانی پۆلیس و ئەو کەناڵانەش خۆیان هیچ ڕوونکردنەوەیەکیان لە بارەی هێرشەکەوە بڵاو نەکردووەتەوە.
له‌لایه‌كی تره‌وه سه‌نته‌ری میترۆ بۆ داكۆكی له‌رۆژنامه‌نوسان له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا كه به‌زمانی عه‌ره‌بی ده‌ریكردووه داوا له‌پارێزگاری كه‌ركوك به‌وه‌كاله‌ت ده‌كات رێ و شوێنی پێویست بۆ لێكۆڵینه‌وه له‌رووداوه‌كه بگه‌ره‌نه به‌ره‌و ده‌رئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ش بۆ ڕای گشتی بڵاوبكه‌نه‌وه.
هه‌روه‌ها سه‌نته‌ری میترۆ بۆ داكۆكی له‌رۆژنامه‌نوسان هاوكات داوا له‌هێزه ئه‌منییه‌كان ده‌كات كه دامه‌زراوه میدیاییه‌كانی حزب و حكومه‌ت بپارێزن و چونكه له‌ئه‌ستۆی ئه‌واندایه.
PM:12:29:25/08/2018
ئه‌م بابه‌ته 5088
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت